وَاَمَّا
ثَمُوْدُ
فَهَدَیْنٰهُمْ
فَاسْتَحَبُّوا
الْعَمٰی
عَلَی
الْهُدٰی
فَاَخَذَتْهُمْ
صٰعِقَةُ
الْعَذَابِ
الْهُوْنِ
بِمَا
كَانُوْا
یَكْسِبُوْنَ
۟ۚ
[ وَأَمَّا ثَمُودُ فَهَدَيْنَاهُمْ فَاسْتَحَبُّوا الْعَمَى عَلَى الْهُدَى ] قه‌ومی ثهمودیش ئێمه ڕێگای ڕاستمان پێ ناساندن و بۆمان روون كردنه‌وه‌و بانگمان كردن بۆی له‌سه‌ر زمانی صاڵح پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - به‌ڵام ئه‌وان ڕێگای كوێری و كوفر‌و گومڕاییان هه‌ڵبژارد به‌سه‌ر ڕێگای هیدایه‌ت و گوێڕایه‌ڵی و ئیماندا [ فَأَخَذَتْهُمْ صَاعِقَةُ الْعَذَابِ الْهُونِ بِمَا كَانُوا يَكْسِبُونَ (١٧) ] ئه‌مانیش خوای گه‌وره سزای دان و زه‌وی له ژێریاندا هه‌ژاندو به ده‌نگێكی گه‌وره له ئاسمانه‌وه له ناوی بردن و سه‌رشۆڕو زه‌لیل و ڕیسوای كردن به‌هۆی كوفر‌و كرده‌وه خراپه‌كانی خۆیانه‌وه كه حوشتره‌كه‌یان سه‌ربڕی.