قَالُوْا
رَبَّنَاۤ
اَمَتَّنَا
اثْنَتَیْنِ
وَاَحْیَیْتَنَا
اثْنَتَیْنِ
فَاعْتَرَفْنَا
بِذُنُوْبِنَا
فَهَلْ
اِلٰی
خُرُوْجٍ
مِّنْ
سَبِیْلٍ
۟
{دوو مردن و دوو ژیان}
[ قَالُوا رَبَّنَا أَمَتَّنَا اثْنَتَيْنِ ] ئه‌لێن: ئه‌ی په‌روه‌ردگار تۆ دوو جار ئێمه‌ت مراند: مردنی یه‌كه‌م مرۆڤـ له نه‌بوونه‌وه له سكی دایكدا دێته ده‌ره‌وه، وه ئه‌و مردنه‌یش كه له دونیادا به‌سه‌رمان دێت [ وَأَحْيَيْتَنَا اثْنَتَيْنِ ] وه دوو جاریش ئێمه‌ت زیندوو كردۆته‌وه: جارێك كه هاتینه دونیاوه، وه جارێكیش له ڕۆژی قیامه‌ت كه زیندوو ئه‌بینه‌وه [ فَاعْتَرَفْنَا بِذُنُوبِنَا ] وه ئێمه دان ئه‌نێین به تاوانه‌كانی خۆماندا [ فَهَلْ إِلَى خُرُوجٍ مِنْ سَبِيلٍ (١١) ] ئایا هیچ ڕێگایه‌ك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه له سزای ئاگری دۆزه‌خ ده‌رچین و بگه‌ڕێینه‌وه بۆ دونیا بۆ ئه‌وه‌ی كرده‌وه‌ی چاك بكه‌ین.