قَالُوْۤا
اَوَلَمْ
تَكُ
تَاْتِیْكُمْ
رُسُلُكُمْ
بِالْبَیِّنٰتِ ؕ
قَالُوْا
بَلٰی ؕ
قَالُوْا
فَادْعُوْا ۚ
وَمَا
دُعٰٓؤُا
الْكٰفِرِیْنَ
اِلَّا
فِیْ
ضَلٰلٍ
۟۠
[ قَالُوا أَوَلَمْ تَكُ تَأْتِيكُمْ رُسُلُكُمْ بِالْبَيِّنَاتِ ] فریشته‌كانیش پێیان ئه‌لێن: ئایا پێغه‌مبه‌رانی ئێوه به به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشكراوه بۆ لاتان نه‌هاتن؟ [ قَالُوا بَلَى ] ئه‌لێن: به‌لێ هاتن و به‌ڵگه‌یان به‌سه‌رماندا جێگیر كرد‌و په‌یامی خوای گه‌وره‌یان پێگه‌یاندین [ قَالُوا فَادْعُوا ] فریشته‌كانیش پێیان ئه‌لێن: ده‌ی كه‌واته ئێوه خۆتان داوا بكه‌ن ئێمه داواتان بۆ ناكه‌ین و لێتان به‌رین [ وَمَا دُعَاءُ الْكَافِرِينَ إِلَّا فِي ضَلَالٍ (٥٠) ] وه دوعا‌و بانگكردنی كافرانیش له هیچ شتێك‌دا نیه ته‌نها له فه‌وتاندن و به‌تاڵیدا نه‌بێت، واته: وه‌ڵام نادرێنه‌وه