وَقِیْلَ
ادْعُوْا
شُرَكَآءَكُمْ
فَدَعَوْهُمْ
فَلَمْ
یَسْتَجِیْبُوْا
لَهُمْ
وَرَاَوُا
الْعَذَابَ ۚ
لَوْ
اَنَّهُمْ
كَانُوْا
یَهْتَدُوْنَ
۟
[ وَقِيلَ ادْعُوا شُرَكَاءَكُمْ ] وه خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: ده‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كردبووتان به شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره بانگیان بكه‌ن با سه‌رتان بخه‌ن، یان سزاتان لێ دوورخه‌نه‌وه [ فَدَعَوْهُمْ ] ئه‌وانیش بانگیان ئه‌كه‌ن [ فَلَمْ يَسْتَجِيبُوا لَهُمْ ] كه‌س وه‌ڵامیان ناداته‌وه [ وَرَأَوُا الْعَذَابَ ] وه سزای خوای گه‌وره ئه‌بینن، سه‌ركرده‌كان و شوێنكه‌وتوان پێكه‌وه ئه‌خرێنه ناو سزای ئاگری دۆزه‌خه‌وه [ لَوْ أَنَّهُمْ كَانُوا يَهْتَدُونَ (٦٤) ] كه ئاگرى دۆزه‌خ ده‌بینن ئاواته‌خوازن كه له دونیا هیدایه‌تیان وهرگرتایهو موسڵمان بوونایا.