هُوَ
الَّذِیْ
خَلَقَكُمْ
مِّنْ
تُرَابٍ
ثُمَّ
مِنْ
نُّطْفَةٍ
ثُمَّ
مِنْ
عَلَقَةٍ
ثُمَّ
یُخْرِجُكُمْ
طِفْلًا
ثُمَّ
لِتَبْلُغُوْۤا
اَشُدَّكُمْ
ثُمَّ
لِتَكُوْنُوْا
شُیُوْخًا ۚ
وَمِنْكُمْ
مَّنْ
یُّتَوَفّٰی
مِنْ
قَبْلُ
وَلِتَبْلُغُوْۤا
اَجَلًا
مُّسَمًّی
وَّلَعَلَّكُمْ
تَعْقِلُوْنَ
۟
[ هُوَ الَّذِي خَلَقَكُمْ مِنْ تُرَابٍ ] خوای گه‌وره ئه‌و خوایه‌یه كه ئێوه‌ی له خۆڵ دروست كردووه، (مه‌به‌ست پێی ئاده‌مه) [ ثُمَّ مِنْ نُطْفَةٍ ] پاشان ئێوه‌ی له دڵۆپه ئاوێك دروست كردووه [ ثُمَّ مِنْ عَلَقَةٍ ] پاشان ئه‌و دڵۆپه ئاوه ئه‌بێته خوێنێكی مه‌یوو [ ثُمَّ يُخْرِجُكُمْ طِفْلًا ] پاشان خوای گه‌وره به منداڵی ئه‌تانهێنێته دونیاوه [ ثُمَّ لِتَبْلُغُوا أَشُدَّكُمْ ] پاشان تا بگه‌نه ئه‌وپه‌ڕی كامڵی و به‌هێزی و پێگه‌یشتوویی [ ثُمَّ لِتَكُونُوا شُيُوخًا ] پاشان ئه‌وه‌ی كه بمێنێ ئه‌چێته ناو ته‌مه‌نه‌وه‌و پیر ئه‌بێ [ وَمِنْكُمْ مَنْ يُتَوَفَّى مِنْ قَبْلُ ] وه هه‌یشتانه پێش ئه‌وه‌ی كه پیر بێت له ته‌مه‌نی لاوێتی ئه‌مرێت، یان له سكی دایكی‌دا له‌بارده‌چێت [ وَلِتَبْلُغُوا أَجَلًا مُسَمًّى ] وه هه‌یشتانه ئه‌گاته كاتی دیاریكراوی خۆی كه مردنه‌كه‌یه‌تی [ وَلَعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ (٦٧) ] وه به‌ڵكو بیر بكه‌نه‌وه‌و ئه‌مانه بتانگه‌یه‌نێته یه‌كخواپه‌رستی خوای گه‌وره.