لِكُلِّ
امْرِئٍ
مِّنْهُمْ
یَوْمَىِٕذٍ
شَاْنٌ
یُّغْنِیْهِ
۟ؕ
[ لِكُلِّ امْرِئٍ مِنْهُمْ يَوْمَئِذٍ شَأْنٌ يُغْنِيهِ (٣٧) ] له‌و ڕۆژه‌دا هه‌ر كه‌سێك سه‌رقاڵی ئیش و كاروباری خۆیه‌تی له‌سه‌ختی ڕۆژه‌كه‌دا كه‌س نایپه‌رژێته سه‌ر كه‌س ته‌نانه‌ت پێغه‌مبه‌ران كاتێك كه خه‌ڵكی ڕوویان تێ ئه‌كه‌ن و داوای شه‌فاعه‌تیان لێ ئه‌كات هه‌موویان ئه‌فه‌رموون: (نَفْسي نَفْسي)، ته‌نانه‌ت عیسای كوڕی مه‌ریه‌م ئه‌فه‌رمووێ: (سوێند به‌خوای گه‌وره داوا له خوای گه‌وره ناكه‌م ته‌نها نه‌فسی خۆم نه‌بێ، ئه‌و مه‌ریه‌مه‌ی كه لێی بوومه داوای ئه‌وه ناكه‌م كه مه‌ریه‌میش ڕزگار بكات)، ته‌نها پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌فه‌رمووێ: (ئوممه‌ته‌كه‌م ئوممه‌ته‌كه‌م).