اِذَا
الشَّمْسُ
كُوِّرَتْ
۟
سووره‌تی (ته‌كویر) (واته: خڕ كردن و لوول كردن)
سووره‌تێكى مه‌ككى یه‌و (٢٩) ئایه‌ته
پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌فه‌رمووێ: [ هه‌ر كه‌سێك پێی خۆشه ته‌ماشای ڕۆژی قیامه‌ت بكات وه‌ك ئه‌وه‌ی كه به‌چاوی خۆی بیبینێ ئه‌وه با ئه‌م سێ سووره‌ته بخوێنێ: (إِذَا الشَّمْسُ كُوِّرَتْ) و (إِذَا السَّمَاءُ انْفَطَرَتْ) و (إِذَا السَّمَاءُ انْشَقَّتْ) ]، چونكه له‌م سێ سووره‌ته‌دا خوای گه‌وره دیمه‌نه‌كانی ڕۆژی قیامه‌تى زۆر به‌ئاشكرا باس كردووه .
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
هه‌ندێك له نیشانه‌كانى رۆژى قیامه‌ت
[ إِذَا الشَّمْسُ كُوِّرَتْ (١) ] كاتێك كه خۆر تاریك ئه‌بێ و ئه‌ڕوات و نامێنێت وه ڕووناكییه‌كه‌ی نامێنێت و وه‌كو تۆپ خڕ ئه‌كرێت و لوول ئه‌كرێت و فڕێ ئه‌درێت.