وَصَاحِبَتِهٖ
وَبَنِیْهِ
۟ؕ
[ وَصَاحِبَتِهِ وَبَنِيهِ (٣٦) ] وه له خێزان و منداڵه‌كانی ڕائه‌كات، كه ئه‌مه نزیكترین كه‌سه نزیكه‌كانێتی، (عیكریمه) فه‌رموویه‌تی: پیاو ئه‌گات به خێزانی خۆی پێی ئه‌ڵێ ئه‌ی ئافره‌ت چۆن پیاوێك بوومه بۆت؟ ئه‌ڵێ: به‌ڕاستی باشترین پیاو بوویته‌و ئه‌وه‌ی له توانات بێ كردووته‌و مه‌دح و سه‌نای ئه‌كات، ئه‌ڵێ: ده‌ی ئه‌مڕۆ من پێویستم به ته‌نها یه‌ك چاكه‌یه‌كه پێم ببه‌خشی به‌هۆیه‌وه ڕزگارم ئه‌بێ، ئه‌ویش ئه‌ڵێ: وه‌ڵاهی ئه‌وه‌ی تۆ داوای ئه‌كه‌ی زۆر ئاسانه به‌ڵام ناتوانم بتده‌مێ خۆمیش وه‌كو تۆ پێویستم پێیه‌تی، ڕوو ئه‌كاته كوڕه‌كه‌ی و پێى ئه‌ڵێ: ئه‌ی كوڕی خۆم چۆن باوكێك بوومه بۆت؟ ئه‌ڵێ: وه‌ڵاهی باشترین باوك بوویته، ئه‌ڵێ: ده‌ی پێویستم به ته‌نها چاكه‌یه‌كه بمده‌یتێ ڕزگارم ئه‌بێ، ئه‌ڵێ: وه‌ڵاهی خۆم له تۆ زیاتر پێویستمه نایداتێ، بۆیه ئه‌فه‌رمووێ: له‌و ڕۆژه‌دا هه‌موو كه‌سێك له كه‌سه نزیكه‌كانی ڕائه‌كات تا داواى چاكه‌یه‌كى لێنه‌كات.