قُلْ
اِنَّمَاۤ
اَنَا
بَشَرٌ
مِّثْلُكُمْ
یُوْحٰۤی
اِلَیَّ
اَنَّمَاۤ
اِلٰهُكُمْ
اِلٰهٌ
وَّاحِدٌ
فَاسْتَقِیْمُوْۤا
اِلَیْهِ
وَاسْتَغْفِرُوْهُ ؕ
وَوَیْلٌ
لِّلْمُشْرِكِیْنَ
۟ۙ
[ قُلْ إِنَّمَا أَنَا بَشَرٌ مِثْلُكُمْ يُوحَى إِلَيَّ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بلێ: منیش وه‌كو ئێوه مر‌ۆڤم به‌ڵام جیاوازیم له‌گه‌ڵ ئێوه‌یه ئه‌وه‌یه كه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه وه‌حیم بۆ هاتووه‌و بوومه به پێغه‌مبه‌ر [ أَنَّمَا إِلَهُكُمْ إِلَهٌ وَاحِدٌ ] كه له وه‌حیه‌كه‌یشدا هاتووه كه په‌رستراوی حه‌قی ئێوه ته‌نها یه‌ك په‌رستراوێكه كه خوای گه‌وره‌ی تاك و ته‌نهاو بێ هاوه‌ڵ و بێ شه‌ریكه [ فَاسْتَقِيمُوا إِلَيْهِ وَاسْتَغْفِرُوهُ ] وه ئێوه دامه‌زراو بن له‌سه‌ر گوێڕایه‌ڵی و عیباده‌تی خوای گه‌وره وه داوای لێخۆشبوو‌ن له خوای گه‌وره بكه‌ن له‌و تاوانانه‌ی كه كردووتانه [ وَوَيْلٌ لِلْمُشْرِكِينَ (٦) ] وه هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌خت و دۆزه‌خ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره بڕیار ئه‌ده‌ن