فَلَمَّا
نَسُوْا
مَا
ذُكِّرُوْا
بِهٖ
فَتَحْنَا
عَلَیْهِمْ
اَبْوَابَ
كُلِّ
شَیْءٍ ؕ
حَتّٰۤی
اِذَا
فَرِحُوْا
بِمَاۤ
اُوْتُوْۤا
اَخَذْنٰهُمْ
بَغْتَةً
فَاِذَا
هُمْ
مُّبْلِسُوْنَ
۟
[ فَلَمَّا نَسُوا مَا ذُكِّرُوا بِهِ ] كاتێك كه ئه‌وه‌ی كه یادیان خرایه‌وه له‌بیریان كرد وه په‌ندو ئامۆژگاریان وه‌رنه‌گرت له‌و نه‌خۆشی و فه‌قیری و هه‌ژاری و ده‌ردو به‌ڵاو موسیبه‌تانه [ فَتَحْنَا عَلَيْهِمْ أَبْوَابَ كُلِّ شَيْءٍ ] ئه‌و كاته ده‌رگای هه‌موو شتێكمان لێ كردنه‌وه له خێر‌و چاكه كه بۆ (ئیستیدراجه) چونكه شایه‌نی هیدایه‌ت نین، وه هه‌ر كه‌سێك تاوان بكات و خوا پێى ببه‌خشێت ئه‌وه (ئیستیدراجه) با ئاگادار بێت و زوو ته‌وبه بكات [ حَتَّى إِذَا فَرِحُوا بِمَا أُوتُوا ] تا له‌خۆبایی بوون و دڵخۆش بوون به‌و نازو نیعمه‌ته‌ی كه خوای گه‌وره پێی به‌خشیبوون وه ته‌كه‌بوریان كرد [ أَخَذْنَاهُمْ بَغْتَةً ] له‌ناكاودا بردماننه‌وه [ فَإِذَا هُمْ مُبْلِسُونَ (٤٤) ] ئه‌و كاته ئه‌وان خه‌فه‌تبارو په‌شیمان و بێ‌ئومێد ئه‌بن به‌ڵام هیچ سوودێكیان پێ ناگه‌یه‌نێ، خواى گه‌وره ئوممه‌تان سزا ده‌دات له كاتى خۆشى و نازو نیعمه‌تدا.