ثُمَّ
اسْتَوٰۤی
اِلَی
السَّمَآءِ
وَهِیَ
دُخَانٌ
فَقَالَ
لَهَا
وَلِلْاَرْضِ
ائْتِیَا
طَوْعًا
اَوْ
كَرْهًا ؕ
قَالَتَاۤ
اَتَیْنَا
طَآىِٕعِیْنَ
۟
[ ثُمَّ اسْتَوَى إِلَى السَّمَاءِ ]
{ماناكانى (استوى) له قورئاندا}
پاشان خوای گه‌وره ویستی ئاسمانه‌كانی بوو، وه یه‌كسه‌ر حه‌وت ئاسمانی دروست كرد‌و ڕێكیخست، (ئه‌م ئایه‌ته به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه زه‌وی پێش ئاسمان دروستكراوه) (اسْتَوَى) له قورئاندا به سێ مانا هاتووه: له‌گه‌ڵ (إِلَى) به‌مانای ویست بوون دێت وه‌كو ئه‌م ئایه‌ته‌ی سه‌ره‌وه، وه له‌گه‌ڵ (عَلَى) به مانای به‌رزو بڵند بوونه‌وه دێت وه‌كو ئه‌م ئایه‌ته: (الرَّحْمَنُ عَلَى الْعَرْشِ اسْتَوَى) (طه:٥)، وه به ته‌نهایش به‌بێ حه‌رف به‌مانای پێگه‌یشتن و كامڵ بوون دێت وه‌كو ئه‌م ئایه‌ته: (وَلَمَّا بَلَغَ أَشُدَّهُ وَاسْتَوَى آتَيْنَاهُ حُكْماً وَعِلْماً) [ وَهِيَ دُخَانٌ ] ئه‌و كاته ئاسمان دووكه‌ڵ بوو یان هه‌ڵمی ئاوی سه‌ر زه‌وی بوو [ فَقَالَ لَهَا وَلِلْأَرْضِ ائْتِيَا طَوْعًا أَوْ كَرْهًا ] خوای گه‌وره به ئاسمان و زه‌وی فه‌رموو یان به گوێڕایه‌ڵی خۆتان یان به پێ‌ناخۆش بوونی خۆتان فه‌رمانی من جێبه‌جێ بكه‌ن، ئه‌ی ئاسمان خۆر‌و مانگ و ئه‌ستێره‌كان ده‌ربكه، ئه‌ی زه‌وی ڕووبار‌و ده‌ریاو كانیاو و به‌رهه‌م و ڕووه‌كت ده‌ربكه [ قَالَتَا أَتَيْنَا طَائِعِينَ (١١) ] وتیان: ئه‌ی په‌روه‌ردگار هه‌ردووكمان ملكه‌چ و گوێڕایه‌ڵین بۆ فه‌رمانی تۆ.