وَاَنْذِرْهُمْ
یَوْمَ
الْاٰزِفَةِ
اِذِ
الْقُلُوْبُ
لَدَی
الْحَنَاجِرِ
كٰظِمِیْنَ ؕ۬
مَا
لِلظّٰلِمِیْنَ
مِنْ
حَمِیْمٍ
وَّلَا
شَفِیْعٍ
یُّطَاعُ
۟ؕ
۳
[ وَأَنْذِرْهُمْ يَوْمَ الْآزِفَةِ ] وه‌ ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - ئاگاداریان بكه‌وه‌ له‌ ڕۆژه‌ نزیكه‌كه‌ كه‌ ڕۆژی قیامه‌ته‌ [ الْآزِفَة ] ناوێكه‌ له‌ ناوه‌كانی رۆژی قیامه‌ت [ إِذِ الْقُلُوبُ لَدَى الْحَنَاجِرِ كَاظِمِينَ ] كاتێك كه‌ دڵه‌كان دێنه‌ لای گه‌روو له‌لای گه‌روو ڕائه‌وه‌ستن له‌ غه‌م و په‌ژاره‌و ترسدا به‌ گریانه‌وه‌ بێ ده‌نگن و نه‌ ده‌رده‌چن و نه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ شوێنی خۆیان له‌ ترسناكی دیمه‌نه‌كه‌ [ مَا لِلظَّالِمِينَ مِنْ حَمِيمٍ وَلَا شَفِيعٍ يُطَاعُ (١٨) ] كه‌سانی سته‌مكارو موشریك هیچ خزم و تكاكارێك نیه‌ كه‌ تكایان بۆ بكات و تكاكه‌ی قبووڵ بكرێ و وه‌ربگیرێ.