فَلَمَّا
جَهَّزَهُمْ
بِجَهَازِهِمْ
جَعَلَ
السِّقَایَةَ
فِیْ
رَحْلِ
اَخِیْهِ
ثُمَّ
اَذَّنَ
مُؤَذِّنٌ
اَیَّتُهَا
الْعِیْرُ
اِنَّكُمْ
لَسٰرِقُوْنَ
۟
۳
[ فَلَمَّا جَهَّزَهُمْ بِجَهَازِهِمْ جَعَلَ السِّقَايَةَ فِي رَحْلِ أَخِيهِ ] وه‌ كاتێك باری بۆ ئاماده‌ كردن و به‌ڕێ كه‌وتن به‌ بێ ئه‌وه‌ى هه‌ست بكه‌ن ئه‌و صاعه‌ی كه‌ خواردنه‌كه‌یان پێ ئه‌پێوا، یان خواردنه‌وه‌ى پێ ده‌خوارده‌وه‌ كه‌ له‌ زیو یان ئاڵتون بوو خستیه‌ ناو باری بنیامینی برایه‌وه‌ [ ثُمَّ أَذَّنَ مُؤَذِّنٌ أَيَّتُهَا الْعِيرُ إِنَّكُمْ لَسَارِقُونَ (٧٠) ] پاشان بانگبێژێك بانگی كرد ئه‌ی خه‌ڵكی كاروانه‌كه‌ به‌دڵنیایى ئێوه‌ دزن.