وَقَالُوْا
قُلُوْبُنَا
فِیْۤ
اَكِنَّةٍ
مِّمَّا
تَدْعُوْنَاۤ
اِلَیْهِ
وَفِیْۤ
اٰذَانِنَا
وَقْرٌ
وَّمِنْ
بَیْنِنَا
وَبَیْنِكَ
حِجَابٌ
فَاعْمَلْ
اِنَّنَا
عٰمِلُوْنَ
۟
[ وَقَالُوا قُلُوبُنَا فِي أَكِنَّةٍ مِمَّا تَدْعُونَا إِلَيْهِ ] وه ده‌لێن: ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - دڵمان په‌رده‌یه‌كی به‌سه‌ره‌وه‌یه‌و داپۆشراوه‌و تێناگه‌ین له‌و شتانه‌ی كه تۆ ئه‌یلێیت و بانگمان ئه‌كه‌ی بۆی [ وَفِي آذَانِنَا وَقْرٌ ] وه گو‌ێشمان كه‌ڕه‌و نابیستین [ وَمِنْ بَيْنِنَا وَبَيْنِكَ حِجَابٌ ] له نێوان ئێمه‌و تۆشدا په‌رده‌یه‌ك هه‌یه كه نایه‌لێ ئه‌وه‌ی كه تۆ بانگمان ئه‌كه‌ی بۆی پێی بگه‌ین، واته: خۆیان نایانه‌وێ تێ بگه‌ن [ فَاعْمَلْ إِنَّنَا عَامِلُونَ (٥) ] تۆ بۆ خۆت له‌سه‌ر دینی خۆت كار بكه ئێمه‌ش له‌سه‌ر دینی خۆمان كار ده‌كه‌ین و شوێنت ناكه‌وین، یان تۆ بۆ قیامه‌ت كار بكه‌و ئێمه‌یش بۆ دونیا.