وَلَا
تُجَادِلُوْۤا
اَهْلَ
الْكِتٰبِ
اِلَّا
بِالَّتِیْ
هِیَ
اَحْسَنُ ۖۗ
اِلَّا
الَّذِیْنَ
ظَلَمُوْا
مِنْهُمْ
وَقُوْلُوْۤا
اٰمَنَّا
بِالَّذِیْۤ
اُنْزِلَ
اِلَیْنَا
وَاُنْزِلَ
اِلَیْكُمْ
وَاِلٰهُنَا
وَاِلٰهُكُمْ
وَاحِدٌ
وَّنَحْنُ
لَهٗ
مُسْلِمُوْنَ
۟
3
گفتوگۆ كردن لەگەڵ جولەكەو گاور بەجوانترین شێواز [ وَلَا تُجَادِلُوا أَهْلَ الْكِتَابِ إِلَّا بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ ] وە ئێوە دەمەقاڵێ و گفتوگۆ مەكەن لەگەڵ ئەهلی كتابدا وەكو گاورو جوولەكە ئیللا بە جوانترین شێواز نەبێ [ إِلَّا الَّذِينَ ظَلَمُوا مِنْهُمْ ] تەنها ئەوانەیان نەبێ كە ستەمیان كردووەو ئەدەبی گفتوگۆ ناپارێزن ئەوە دروستە ئەگەر مرۆڤ لەگەڵیشیاندا ڕەقی و توندی بنوێنێ لە قسەكردندا، یاخود لە كاتى جەنگ و رووبەرووبوونەوەدا [ وَقُولُوا آمَنَّا بِالَّذِي أُنْزِلَ إِلَيْنَا ] وە بڵێن: ئێمە ئیمانمان بەو قورئانە پیرۆزە هەیە كە بۆ سەر ئێمە دابەزیوە [ وَأُنْزِلَ إِلَيْكُمْ ] وە ئەو كتابانەش كە بۆ سەر پێغەمبەرانی ئێوە دابەزیووە پێش ئەوەی گۆڕانكاری بەسەردا بێ (ئیبنو مەسعود) دەفەرمێت: (پرسیار لە ئەهلى كتاب مەكەن، چونكە ئەوان خۆیان گومڕان چۆن دەتوانن هیدایەتى ئێوە بدەن) [ وَإِلَهُنَا وَإِلَهُكُمْ وَاحِدٌ ] وە خوای ئێمەو خوای ئێوەش هەر یەك خوایە كە زاتی پیرۆزی الله یەو شەریكی نییە [ وَنَحْنُ لَهُ مُسْلِمُونَ (٤٦) ] وە ئێمە خۆمان تەسلیمی خوای گەورە كردووەو موسڵمانین بۆ خوا.