قَالُوْۤا
اِنْ
یَّسْرِقْ
فَقَدْ
سَرَقَ
اَخٌ
لَّهٗ
مِنْ
قَبْلُ ۚ
فَاَسَرَّهَا
یُوْسُفُ
فِیْ
نَفْسِهٖ
وَلَمْ
یُبْدِهَا
لَهُمْ ۚ
قَالَ
اَنْتُمْ
شَرٌّ
مَّكَانًا ۚ
وَاللّٰهُ
اَعْلَمُ
بِمَا
تَصِفُوْنَ
۟
[ قَالُوا إِنْ يَسْرِقْ فَقَدْ سَرَقَ أَخٌ لَهُ مِنْ قَبْلُ ] ئه‌وانیش وتیان: ئه‌گه‌ر براكه‌مان دزیشی كرد بێت ئه‌وا پێشتریش برایه‌كی هه‌بوو كه یوسف بووه دزی كردووه، كه ئه‌وترێ: باپیری (باوكی دایكی) بتێكی هه‌بووه په‌رستوویه‌تی ئه‌میش دزیویه‌تی و شكاندوویه‌تی، یاخود وتراوه: هه‌ر تۆمه‌تێك بووه داویانه‌ته پاڵ یوسف و - صلی الله علیه وسلم - هیچ دزیه‌كی نه‌كردووه [ فَأَسَرَّهَا يُوسُفُ فِي نَفْسِهِ وَلَمْ يُبْدِهَا لَهُمْ قَالَ أَنْتُمْ شَرٌّ مَكَانًا ] یوسف ئه‌م شته‌ی له نه‌فسی خۆیدا شارده‌وه‌و ده‌ری نه‌بڕی، وه خه‌فه‌تی خوارد له‌و قسه‌یه‌ی كه كردیان و ئازاری پێ گه‌یشت، وه له دڵى خۆیدا وتی: ئێوه خراپترین شوێن و مه‌نزیله‌تتان هه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دزى¬ كردنیان دایه پاڵ یوسف - صلی الله علیه وسلم - [ وَاللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا تَصِفُونَ (٧٧) ] وه خوای گه‌وره زاناتره كه ئێوه ڕاستگۆ نین له‌وه‌ی كه دزی ئه‌ده‌نه پاڵ یوسف و به‌م شێوازه وه‌سفی ئه‌كه‌ن.