قُلْ
اَىِٕنَّكُمْ
لَتَكْفُرُوْنَ
بِالَّذِیْ
خَلَقَ
الْاَرْضَ
فِیْ
یَوْمَیْنِ
وَتَجْعَلُوْنَ
لَهٗۤ
اَنْدَادًا ؕ
ذٰلِكَ
رَبُّ
الْعٰلَمِیْنَ
۟ۚ
[ قُلْ أَئِنَّكُمْ لَتَكْفُرُونَ بِالَّذِي خَلَقَ الْأَرْضَ فِي يَوْمَيْنِ وَتَجْعَلُونَ لَهُ أَنْدَادًا ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بلێ: ئایا ئێوه‌ كوفر ئه‌كه‌ن به‌و خوایه‌ی كه‌ زه‌وی دروست كردووه‌ له‌ دوو ڕۆژدا، كه‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌و دووشه‌ممه‌ بووه‌، وه‌ ئێوه‌ هاوبه‌ش و شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره‌ بڕیار ئه‌ده‌ن [ ذَلِكَ رَبُّ الْعَالَمِينَ (٩) ] ئه‌م خوایه‌ په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانه‌ چۆن ده‌بێت دروستكراوی لاوازی بێده‌سه‌ڵات بكرێته‌ هاوبه‌شی.