وَقَالَ
الَّذِیْنَ
كَفَرُوْا
لَا
تَسْمَعُوْا
لِهٰذَا
الْقُرْاٰنِ
وَالْغَوْا
فِیْهِ
لَعَلَّكُمْ
تَغْلِبُوْنَ
۟
[ وَقَالَ الَّذِينَ كَفَرُوا لَا تَسْمَعُوا لِهَذَا الْقُرْآنِ وَالْغَوْا فِيهِ لَعَلَّكُمْ تَغْلِبُونَ (٢٦) ] وه كافران هه‌ندێكیان به هه‌ندێكیان ده‌وت: گوێ له‌م قورئانه مه‌گرن و گوێڕایه‌ڵی مه‌بن و نكوڵی لێ بكه‌ن، وه كه خوێندرایه‌وه ده‌نگه ده‌نگ و هه‌راو ژاوه ژاوی تیادا بكه‌ن به چه‌پڵه لێدان و فیكه كردن تا گوێتان لێ نه‌بێت به‌ڵكو ئێوه زاڵ بن به‌سه‌ر قورئان و ئه‌هلی قورئاندا، (ئه‌مه حاڵی كافره نه‌زانه‌كان بوو، به‌ڵام خوای گه‌وره فه‌رمانی به باوه‌ڕداران كردووه كه قورئان خوێندرایه‌وه بێده‌نگ بن و گوآ بگرن و تێی رامێنن).