وَمَاۤ
اَرْسَلْنَا
قَبْلَكَ
اِلَّا
رِجَالًا
نُّوْحِیْۤ
اِلَیْهِمْ
فَسْـَٔلُوْۤا
اَهْلَ
الذِّكْرِ
اِنْ
كُنْتُمْ
لَا
تَعْلَمُوْنَ
۟
سەرجەم پێغەمبەران مرۆڤ و پیاو بوونە [ وَمَا أَرْسَلْنَا قَبْلَكَ إِلَّا رِجَالًا نُوحِي إِلَيْهِمْ ] ئەی محمد صلى الله علیه وسلم لە پێش تۆشدا بۆ ئوممەتانی تر هیچ كەسێكمان نەناردووە ئیللا پیاوانێك نەبێ كە وەحیمان بۆ ناردوون و مرۆڤ بوونەو جن و فریشتە نەبوونە، وە پیاو بوونەو ئافرەت نەبوونە [ فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ (٧) ] ئێوەش پرسیار لە زانایانى یەهودو نەصارا بكەن ئەوان ئەو شتەیان ئەزانی كە پێغەمبەران مرۆڤ بوونەو پیاو بوونەو لەلایەن خوای گەورەوە هاتوونە، وە لە هەموو كاروبارێكی دیندا پرسیار لە زانایان بكەن ئەگەر ئێوە نەتانزانی .