خَافِضَةٌ
رَّافِعَةٌ
۟ۙ
٣
[ خَافِضَةٌ رَافِعَةٌ (٣) ] كاتێك كە ڕۆژی قیامەت دێت لەو ڕۆژەدا خوای گەورە كەسانێك نزم ئەكاتەوە بۆ پلەكانى خوارەوەى دۆزەخ هەرچەندە لە دونیا بەرز بوونە كە كافران و دووڕووان و بێ باوەڕانن، وە كەسانێكیش بەرز ئەكاتەوە بۆ پلەكانى سەرەوەى بەهەشت هەرچەندە لە دونیا پلەو پایەیان نزم بووەو لاوازو بێ دەسەڵات بوونە كە باوەڕدارانن, یاخود خۆبەگەورەزان و لووتبەرزەكان نزم ئەكاتەوە، وە خۆبەكەمزانان بەرز ئەكاتەوە .