فَلَمَّا
جَآءَهُمْ
بِالْحَقِّ
مِنْ
عِنْدِنَا
قَالُوا
اقْتُلُوْۤا
اَبْنَآءَ
الَّذِیْنَ
اٰمَنُوْا
مَعَهٗ
وَاسْتَحْیُوْا
نِسَآءَهُمْ ؕ
وَمَا
كَیْدُ
الْكٰفِرِیْنَ
اِلَّا
فِیْ
ضَلٰلٍ
۟
٣
[ فَلَمَّا جَاءَهُمْ بِالْحَقِّ مِنْ عِنْدِنَا ] وه‌ كاتێك كه‌ حه‌قی بۆ هێنان له‌لایه‌ن ئێمه‌وه‌ ئه‌و هه‌موو موعجیزه‌یه‌ی كه‌ به‌ چاوی خۆیان بینیان [ قَالُوا اقْتُلُوا أَبْنَاءَ الَّذِينَ آمَنُوا مَعَهُ ] وتیان ئه‌وانه‌ی كه‌ ئیمانیان هێناوه‌ له‌گه‌ڵ موسادا كوڕه‌كانیان بكوژن [ وَاسْتَحْيُوا نِسَاءَهُمْ ] وه‌ ئافره‌تانیان بهێلنه‌وه‌ بۆ خزمه‌تكاری [ وَمَا كَيْدُ الْكَافِرِينَ إِلَّا فِي ضَلَالٍ (٢٥) ] وه‌ نه‌خشه‌و پیلانی كافران ته‌نها له‌ گومڕایی و وێڵی و تیاچووندایه‌.