كَلَّاۤ
اِنَّ
كِتٰبَ
الْفُجَّارِ
لَفِیْ
سِجِّیْنٍ
۟ؕ
[ كَلَّا ] واته: نه‌خێر نابێت حاڵیان وابێ [ إِنَّ كِتَابَ الْفُجَّارِ لَفِي سِجِّينٍ (٧) ] به دڵنیایی په‌ڕاوى كرده‌وه‌ى خراپه‌كاران ئه‌وانه‌ی كه له كڕین و فرۆشتندا فێڵ ئه‌كه‌ن، وه به‌سه‌رجه‌م خراپه‌كاران ئه‌وانه‌ی كه سه‌رپێچی فه‌رمانی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا ئه‌كه‌ن - صلی الله علیه وسلم - وه تاوان ئه‌كه‌ن ئه‌وان ناونووس كراون له (سِجِّين) واته: له سجن و به‌ندینخانه‌ى دۆزه‌خدان، وه له شوێنه ته‌سكه‌كانی دۆزه‌خدا ئه‌مانه به‌ند ئه‌كرێن و سزا ئه‌درێن، وتراوه: له ژێر زه‌وی حه‌وته‌مه‌وه‌یه تا دابه‌زی بۆ ژێر زه‌ویه‌كانی تر ته‌سكترو سه‌ختتر ئه‌بێته‌وه، وه وتراوه له ناو بیره‌كانى دۆزه‌خدان، ئه‌وان له‌و شوێنانه‌دا سزا ئه‌درێن.