كَلَّاۤ
اِنَّ
كِتٰبَ
الْاَبْرَارِ
لَفِیْ
عِلِّیِّیْنَ
۟ؕ
[ كَلَّا ] نه‌خێر نابێت حاڵیان وابێت، وه به‌و شێوازه نیه [ إِنَّ كِتَابَ الْأَبْرَارِ لَفِي عِلِّيِّينَ (١٨) ] خوای گه‌وره دێته سه‌ر باسی چاكه‌كاران ئه‌وانه‌ی كه گوێڕایه‌ڵی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوایان كردووه - صلی الله علیه وسلم - وه سه‌رپێچیان نه‌كردووه، به دڵنیایی په‌ڕاوى كرده‌وه‌ى ئه‌و چاكه‌كارانه له شوێنه به‌رزه‌كانی به‌هه‌شتدایه، یاخود روحی باوه‌ڕداران له ئاسمانی حه‌وته‌مه، چه‌ندێك به‌ره‌و ئاسمانه‌كان به‌ره‌و سه‌ره‌وه بڕۆی فراوانتر ئه‌بێت، یاخود خوای گه‌وره كتابی ئه‌وانى له شوێنه به‌رزه‌كانی به‌هه‌شتدا نانووس كردووه كه ئه‌مانه به‌هه‌شتین.