كَلَّا
بَلْ ٚ
رَانَ
عَلٰی
قُلُوْبِهِمْ
مَّا
كَانُوْا
یَكْسِبُوْنَ
۟
[ كَلَّا ] واته: نه‌خێر نابێ وابن، وه وانیه وه‌كو ئه‌وان كه ئه‌یڵێن به‌ڵكو ئه‌م قورئانه فه‌رمووده‌و كه‌لام و وه‌حی خوای گه‌وره‌یه بۆ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی - صلی الله علیه وسلم - [ بَلْ رَانَ عَلَى قُلُوبِهِمْ مَا كَانُوا يَكْسِبُونَ (١٤) ] به‌ڵكو ئه‌وه‌ی كه وای لێ كردوون ئیمان نه‌هێنن ئه‌وه‌یه (ڕان) له‌سه‌ر دڵیانه، (حه‌سه‌نی به‌صری) ئه‌فه‌رمووێ: (ڕان): واته: تاوان له‌سه‌ر تاوان ئه‌كه‌ن تا دڵیان ته‌واو ڕه‌ش ئه‌بێ و دڵیان دائه‌پۆشێ، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌فه‌رمووێ: (كاتێك به‌نده تاوانێك بكات خاڵێكی ڕه‌ش له‌سه‌ر دڵی دروست ئه‌بێ، ئه‌گه‌ر ته‌وبه بكات و داوای لێخۆشبوو‌ن له خوای گه‌وره بكات ئه‌وه نامێنێت و سپی ئه‌بێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر تاوان له‌سه‌ر تاوان بكات ئه‌وه خاڵی ڕه‌ش له‌سه‌ر خاڵی ڕه‌ش له‌سه‌ر دڵی دروست ئه‌بێ تا دڵی ته‌واو ڕه‌ش ئه‌بێ ئه‌وه ئه‌و (ڕانه)یه كه خوای گه‌وره له قورئاندا باسی ئه‌كات).