یٰۤاَیُّهَا
الْاِنْسَانُ
مَا
غَرَّكَ
بِرَبِّكَ
الْكَرِیْمِ
۟ۙ
{چى مرۆڤى له‌خۆبایی كردووه؟}
[ يَا أَيُّهَا الْإِنْسَانُ مَا غَرَّكَ بِرَبِّكَ الْكَرِيمِ (٦) ] ئه‌ی مرۆڤ چی تۆی له خشته بردووه به په‌روه‌ردگاری به‌ڕێزت، ئه‌مه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی قورسه له‌و كه‌سانه‌ی كه له خشته براون و له ڕێگای ڕاست ده‌رچوونه، واته: ئه‌ى مرۆڤ چی وای لێ كردووى كه ڕووبه‌ڕووی چاكه‌ی خوای گه‌وره ببیته‌وه به تاوان و خراپه‌كاری، (ئیمامی عومه‌ر) ئه‌م ئایه‌ته‌ی خوێنده‌وه‌و سوێندی خوارد به خوای گه‌وره‌و فه‌رمووی: نه‌زانی و نه‌فامی مرۆڤه وای لێ كردووه كه ڕووبه‌ڕووی ئه‌و هه‌موو چاكه‌یه‌ی خوای گه‌وره بێته‌وه به تاوان و سه‌رپێچى، وه (قه‌تاده) ئه‌فه‌رمووێ: ئه‌وه‌ی مرۆڤی له خشته بردووه ته‌نها بریتییه له شه‌یتان، یاخود وتراوه: ئه‌وه‌یه كه هه‌ر كه‌سێك تاوانێك بكات خوای گه‌وره ڕاسته‌وخۆ سزای نادات ئه‌مه وای له مرۆڤ كردووه كه له خشته ببرێ و به‌رامبه‌ر به چاكه‌كانی خوای گه‌وره كرده‌وه‌ی خراپ ئه‌نجام بدات، (موقاتیل) ئه‌فه‌رمووێ: ئه‌و ئایه‌ته له‌سه‌ر (ئه‌سوه‌دی كوڕی شوره‌یق) دابه‌زیوه.