یَوْمَ
لَا
تَمْلِكُ
نَفْسٌ
لِّنَفْسٍ
شَیْـًٔا ؕ
وَالْاَمْرُ
یَوْمَىِٕذٍ
لِّلّٰهِ
۟۠
{رۆژى قیامه‌ت كه‌س سوود به‌كه‌س ناگه‌یه‌نێت }
[ يَوْمَ لَا تَمْلِكُ نَفْسٌ لِنَفْسٍ شَيْئًا ] ڕۆژی قیامه‌ت ڕۆژێكه هیچ كه‌سێك توانای ئه‌وه‌ی نیه كه سوود به‌هیچ كه‌سێك بگه‌یه‌نێ مه‌گه‌ر به ئیزنی خوای گه‌وره بۆ كه‌سانێك كه خوا ویستی لێ بێت وه لێیان ڕازی بێت وه ئیزن بدات، ئه‌گه‌رنا به شێوازێكی گشتی كه‌س ناتوانێ سوود به كه‌س بگه‌یه‌نێ و كه‌س هیچی به‌ده‌ست نیه، پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - ده‌فه‌رمێت: (ئه‌ى به‌نى هاشم به ئیمان هێنان خۆتان له ئاگرى دۆزه‌خ رزگار بكه‌ن، چونكه من ناتوانم هیچتان بۆ بكه‌م و هیچم به‌ده‌ست نیه، ئه‌ى فاتیمه‌ى كچم له ماڵه‌كه‌م داواى چى ده‌كه‌یت پێتده‌ده‌م، به‌ڵام له رۆژى قیامه‌ت ناتوانم هیچت بۆ بكه‌م و هیچم به‌ده‌ست نیه مه‌گه‌ر به كرده‌وه‌ى چاكى خۆت) [ وَالْأَمْرُ يَوْمَئِذٍ لِلَّهِ (١٩) ] به‌ڵكو له‌و ڕۆژه‌دا هه‌موو كار‌و فه‌رمان به‌ده‌ست خوای گه‌وره‌یه، به‌ڵكو له دونیایشدا هه‌موو شتێك ته‌نها به‌ده‌ست خوای گه‌وره‌یه به‌ڵام بۆچی به‌تایبه‌ت ئه‌فه‌رمووێ: له ڕۆژی قیامه‌تدا هه‌موو شتێك به‌ده‌ست خوای گه‌وره‌یه؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌و ڕۆژه‌دا هیچ كه‌سێك نیه بتوانێ قسه بكات، یاخود بانگه‌شه‌ی موڵك بكات، یان بانگه‌شه‌ی ده‌سه‌ڵات بكات وه‌كو له دونیادا هه‌ندێك كه‌س بانگه‌شه‌ی ئه‌م شتانه ئه‌كه‌ن، والله أعلم.