وَاِذَا
الْبِحَارُ
سُجِّرَتْ
۟
[ وَإِذَا الْبِحَارُ سُجِّرَتْ (٦) ] وه كاتێك كه ده‌ریاكان دائهگیرسێنرێت وه گڕ ئه‌گرێت و ئه‌بن به یه‌ك پارچه له ئاگر، خوای گه‌وره بایه‌ك ئه‌نێرێ و ئه‌یدات به‌و ده‌ریایانه‌و ئه‌یكات به گڕو ئاگرێكی بڵێسه‌دار، یاخود وتراوه: مه‌به‌ست پێی ئه‌وه‌یه كه ده‌ریاكان وشك ئه‌بن و یه‌ك دڵۆپێك ئاویان تیادا نامێنێته‌وه، یاخود وتراوه: ئه‌ته‌قێنه‌وه‌و ئه‌كرێنه‌وه‌و گڕو بڵێسه ئه‌گرن، هه‌موو ئه‌و ته‌فسیرانه‌ی بۆ كراوه.