وَاِذَا
الْوُحُوْشُ
حُشِرَتْ
۟
[ وَإِذَا الْوُحُوشُ حُشِرَتْ (٥) ] وه كاتێك كه دڕنده‌كان حه‌شر ئه‌كرێن، واته: كۆئه‌كرێنه‌وه‌و تۆڵه له ئاژه‌ڵی شاخدار ئه‌سه‌نرێ بۆ بێ شاخ، وه پاش ئه‌وه حه‌شر ده‌كرێن، واته: هه‌رچی گیانله‌به‌ران هه‌یه جگه له مرۆڤ و جنی كه لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ئه‌كرێ ئه‌وانی تر حه‌شر كردنیان واته: كۆ ئه‌كرێنه‌وه‌و دواتر ئه‌مرێنرێن و ده‌بن به خۆڵ.