[ فَأَيْنَ تَذْهَبُونَ (٢٦) ] ئێوه چ ڕێگایه‌ك له‌م ڕێگایه ئاشكراترو ڕوونتر ئه‌گرنه به‌ر، یاخود عه‌قڵتان بۆ كوێ ئه‌ڕوات كاتێك كه قورئان به‌درۆ ئه‌زانن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه چه‌ندێك ئاشكرا‌و ڕوونه‌و له‌لایه‌ن خواوه هاتووه، وه خۆیشتان باش ئه‌زانن، ئیتر ئه‌گه‌ر شوێن قورئانی پیرۆز نه‌كه‌ون و گوێڕایه‌ڵی قورئان نه‌كه‌ن بۆ كوێ ئه‌ڕۆن؟، شوێنێكی تر هه‌یه بڕۆن و بیگرنه به‌ر؟