وَمَا
هُوَ
عَلَی
الْغَیْبِ
بِضَنِیْنٍ
۟ۚ
[ وَمَا هُوَ عَلَى الْغَيْبِ بِضَنِينٍ (٢٤) ] وه پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - به‌خیلى و ڕه‌زیلی نه‌كردووه له‌و وه‌حى و غه‌یبه‌ی كه هێناوێتی، به‌ڵكو به‌هه‌موو كه‌سێكی گه‌یاندووه‌و بڵاوى كردۆته‌وه، وه به (ظَنِين) (ظاء) (أُخْت الطاء) ئه‌خوێندرێته‌وه، واته: پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌و وه‌حییه‌ی كه هێناوه هیچ تۆمه‌تبار نیه له‌سه‌ری، هه‌ردوو قیرائه‌ت و ماناكه هه‌یه‌و هه‌ردووكی ته‌واوه.