[ الْجَوَارِ الْكُنَّسِ (١٦) ] ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ی كه ئه‌ڕۆن و له شوێنێكی جێگیردا نین به‌ڵكو ئه‌جولێن و ئه‌ڕۆن مه‌به‌ست پێی ئه‌ستێره‌كانه، وه وتراوه: مه‌به‌ست پێی مانگای كێویه، یاخود مه‌به‌ست پێی ئاسكه‌یه كاتێك ئه‌چنه شوێنی خۆیانه‌وه‌و دیار نامێنن، یاخود ئه‌چنه ژێر سێبه‌رێك و دیار نامێنن.