وَحَآجَّهٗ
قَوْمُهٗ ؕ
قَالَ
اَتُحَآجُّوْٓنِّیْ
فِی
اللّٰهِ
وَقَدْ
هَدٰىنِ ؕ
وَلَاۤ
اَخَافُ
مَا
تُشْرِكُوْنَ
بِهٖۤ
اِلَّاۤ
اَنْ
یَّشَآءَ
رَبِّیْ
شَیْـًٔا ؕ
وَسِعَ
رَبِّیْ
كُلَّ
شَیْءٍ
عِلْمًا ؕ
اَفَلَا
تَتَذَكَّرُوْنَ
۟
[ وَحَاجَّهُ قَوْمُهُ ] قه‌ومه‌كه‌ی ده‌مه‌قاڵێ و موناقه‌شه‌و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ردا- صلى الله عليه وسلم - كرد [ قَالَ أَتُحَاجُّونِّي فِي اللَّهِ وَقَدْ هَدَانِ ] فه‌رمووى: ئایا ئێوه مشتومڕو گفتوگۆ له‌گه‌ڵ مندا ئه‌كه‌ن سه‌باره‌ت به خوای گه‌وره له كاتێكدا كه خوای گه‌وره شه‌ریك و هاوشێوه‌ی نیه وه خوای گه‌وره هیدایه‌تی منی داوه بۆ ئه‌م ته‌وحیدو یه‌كخواپه‌رستیه ئێوه ئه‌تانه‌وێ من بگه‌ڕێننه‌وه بۆ شیرك و گومڕایی و نه‌زانی [ وَلَا أَخَافُ مَا تُشْرِكُونَ بِهِ ] وه من نا‌ترسێم له‌و خوایانه‌ی كه ئێوه كردووتانه به‌خوا بۆ خۆتان و ئه‌یانپه‌رستن كردووتانه به شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره [ إِلَّا أَنْ يَشَاءَ رَبِّي شَيْئًا ] ئه‌وان ناتوانن زیانم پێ بگه‌یه‌نن ئیلا ئه‌گه‌ر خوا خۆی زیانم پێ بگه‌یه‌نێ به‌هۆی تاوانێكه‌وه كه كردبێتم [ وَسِعَ رَبِّي كُلَّ شَيْءٍ عِلْمًا أَفَلَا تَتَذَكَّرُونَ (٨٠) ] وه زانیاری خوای گه‌وره یه‌كجار فراوانه‌و ده‌وری هه‌موو شته‌كانی داوه ئه‌وه بۆ یاد ناكه‌نه‌وه‌و بیر ناكه‌نه‌وه.