وَاِذَا
رَاَیْتَ
الَّذِیْنَ
یَخُوْضُوْنَ
فِیْۤ
اٰیٰتِنَا
فَاَعْرِضْ
عَنْهُمْ
حَتّٰی
یَخُوْضُوْا
فِیْ
حَدِیْثٍ
غَیْرِهٖ ؕ
وَاِمَّا
یُنْسِیَنَّكَ
الشَّیْطٰنُ
فَلَا
تَقْعُدْ
بَعْدَ
الذِّكْرٰی
مَعَ
الْقَوْمِ
الظّٰلِمِیْنَ
۟
{دانەنیشتن لە مەجلیسی خراپەكاراندا}
[ وَإِذَا رَأَيْتَ الَّذِينَ يَخُوضُونَ فِي آيَاتِنَا ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - كاتێك ئه‌و كه‌سانه ئه‌بینی كه ڕۆئه‌چن له ئایه‌ته‌كانی ئێمه به‌وه‌ی به‌درۆی ئه‌زانن و ڕه‌تی ئه‌كه‌نه‌وه‌و گاڵته‌ی پێ ئه‌كه‌ن [ فَأَعْرِضْ عَنْهُمْ ] ئه‌وا تۆ پشتیان تێ بكه‌و له‌گه‌ڵیان دامه‌نیشه، وه ئه‌گه‌ر دانیشتبووی ئه‌وه ئه‌و مه‌جلیسانه به‌جێ بێله [ حَتَّى يَخُوضُوا فِي حَدِيثٍ غَيْرِهِ ] تا قسه‌كانیان ئه‌گۆڕن و ئه‌چنه سه‌ر باس و خواسێكی تر، كه نه‌هی كراوه له دانیشتن له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كوفر ئه‌كه‌ن، وه نه‌هی كردنه له دانیشتن له‌گه‌ڵ ئه‌هلی بیده‌عیشدا ئه‌وانیش به‌هه‌مان شێوه دروست نیه مرۆڤـ له‌گه‌ڵیان دابنیشێ [ وَإِمَّا يُنْسِيَنَّكَ الشَّيْطَانُ فَلَا تَقْعُدْ بَعْدَ الذِّكْرَى مَعَ الْقَوْمِ الظَّالِمِينَ (٦٨) ] وه ئه‌گه‌ر شه‌یتان ئه‌وه‌ی له‌بیرت برده‌وه كه هه‌ڵسیت و ئه‌و مه‌جلیسانه به‌جێ بێلی دوای ئه‌وه‌ی كه بیرت كه‌وته‌وه‌و یادت خرایه‌وه ئه‌و كاته دامه‌نیشه له‌گه‌ڵ كه‌سانێكی ئاوا زاڵم و سته‌مكار كه گاڵته به ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره یان به سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - بكه‌ن.