وَعِنْدَهٗ
مَفَاتِحُ
الْغَیْبِ
لَا
یَعْلَمُهَاۤ
اِلَّا
هُوَ ؕ
وَیَعْلَمُ
مَا
فِی
الْبَرِّ
وَالْبَحْرِ ؕ
وَمَا
تَسْقُطُ
مِنْ
وَّرَقَةٍ
اِلَّا
یَعْلَمُهَا
وَلَا
حَبَّةٍ
فِیْ
ظُلُمٰتِ
الْاَرْضِ
وَلَا
رَطْبٍ
وَّلَا
یَابِسٍ
اِلَّا
فِیْ
كِتٰبٍ
مُّبِیْنٍ
۟
{تەنها خوا غەیب دەزانێت}
[ وَعِنْدَهُ مَفَاتِحُ الْغَيْبِ لَا يَعْلَمُهَا إِلَّا هُوَ ] وه كلیله‌كانی غه‌یب ته‌نها لای خوای گه‌وره‌یه‌و هیچ كه‌سێك غه‌یب و نهێنی نازانێ ته‌نها خوای گه‌وره خۆی نه‌بێ [ وَيَعْلَمُ مَا فِي الْبَرِّ وَالْبَحْرِ ] وه هه‌رچی له وشكانی و ده‌ریادا هه‌یه خوای گه‌وره زانیاری به‌هه‌مووی هه‌یه [ وَمَا تَسْقُطُ مِنْ وَرَقَةٍ إِلَّا يَعْلَمُهَا ] وه گه‌ڵای هیچ دارێك هه‌ڵناوه‌رێ و به‌رنابێته‌وه ئیلا خوای گه‌وره زانیاری پێیه گه‌ڵای ئه‌و داره كه‌ی پێ ئه‌گات، وه كه‌ی زه‌رد ئه‌بێ، وه كه‌ی هه‌ڵئه‌وه‌رێ، (ئینو عه‌بباس) ده‌فه‌رمێت هیچ دارێك نیه له وشكانى یان ده‌ریا ئیلا فریشته‌یه‌كى پێ سپێردراوه كه ده‌ینوسێت كه‌ى گه‌ڵاى ئه‌و داره چه‌كه‌ره ده‌كات و سه‌وز ده‌بێت و زه‌رد هه‌ڵده‌گه‌ڕێت و وشك ده‌بێت و هه‌ڵده‌وه‌رێت [ وَلَا حَبَّةٍ فِي ظُلُمَاتِ الْأَرْضِ وَلَا رَطْبٍ وَلَا يَابِسٍ إِلَّا فِي كِتَابٍ مُبِينٍ (٥٩) ] وه هیچ تۆ و دانه‌وێڵه‌یه‌ك نیه له تاریكی و ناخی زه‌ویدا یاخود هیچ شتێكی ته‌ڕ یان وشك له‌سه‌ر زه‌ویدا نیه ئیلا خوای گه‌وره له (لوح المحفوظ) دا باسی هه‌ر هه‌مووی كردووه‌و زانیارى پێى هه‌یه.