قُلْ
لَّوْ
اَنَّ
عِنْدِیْ
مَا
تَسْتَعْجِلُوْنَ
بِهٖ
لَقُضِیَ
الْاَمْرُ
بَیْنِیْ
وَبَیْنَكُمْ ؕ
وَاللّٰهُ
اَعْلَمُ
بِالظّٰلِمِیْنَ
۟
[ قُلْ لَوْ أَنَّ عِنْدِي مَا تَسْتَعْجِلُونَ بِهِ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی ئێوه داوای ئه‌كه‌ن و په‌له‌ی لێ ئه‌كه‌ن كه ئه‌گه‌ر من پێغه‌مبه‌ری خوا بم- صلى الله عليه وسلم - خوای گه‌وره سزاتان بدات یان داوای موعجیزه ئه‌كه‌ن كه ئه‌وه به‌ده‌ست من نیه به‌ڵام ئه‌گه‌ر لای من بوایه‌و داواتان بكردایه‌و بۆم جێبه‌جێ بكردنایه [ لَقُضِيَ الْأَمْرُ بَيْنِي وَبَيْنَكُمْ ] ئه‌و كاته خوای گه‌وره سزای ئه‌دان وه بڕیاری ئه‌دا له نێوان من و ئێوه‌دا [ وَاللَّهُ أَعْلَمُ بِالظَّالِمِينَ (٥٨) ] وه خوای گه‌وره خۆی زاناتره به سته‌مكاران.