قُلْ
اِنِّیْ
عَلٰی
بَیِّنَةٍ
مِّنْ
رَّبِّیْ
وَكَذَّبْتُمْ
بِهٖ ؕ
مَا
عِنْدِیْ
مَا
تَسْتَعْجِلُوْنَ
بِهٖ ؕ
اِنِ
الْحُكْمُ
اِلَّا
لِلّٰهِ ؕ
یَقُصُّ
الْحَقَّ
وَهُوَ
خَیْرُ
الْفٰصِلِیْنَ
۟
{حوكم‌و بڕیاردان تەنها بۆ خوایە}
ئه‌گه‌ر شوێن هه‌واو ئاره‌زووی ئێوه بكه‌وم كه‌واته من گومڕا بوومه وه من كه‌سێك نابم له هیدایه‌تدراوان [ قُلْ إِنِّي عَلَى بَيِّنَةٍ مِنْ رَبِّي ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - پێیان بفه‌رمه: من له‌سه‌ر چاوڕۆشنى و حه‌ق و یه‌قینم له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌و وه‌كو ئێوه نیم له‌سه‌ر هه‌واو ئاره‌زوو بژیم [ وَكَذَّبْتُمْ بِهِ ] وه ئه‌وه ئێوه‌ن كه ئه‌و حه‌قه به‌درۆ ئه‌زانن كه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه بۆم هاتووه [ مَا عِنْدِي مَا تَسْتَعْجِلُونَ بِهِ ] ئه‌وه‌ی كه ئێوه داوای ئه‌كه‌ن له‌وه‌ی كه سزاتان بۆ بێ له‌لایه‌ن خوای گه‌وره یان داوای موعجیزه له من ئه‌كه‌ن ئه‌وه نه سزای ئێوه‌و نه موعجیزه به‌ده‌ست منه [ إِنِ الْحُكْمُ إِلَّا لِلَّهِ ] له هه‌موو شتێك‌دا حوكم و بڕیار هه‌ر بۆ خوای گه‌وره‌یه له‌وه‌ی كه ئێوه داوای ئه‌كه‌ن یان پێشنیاری ده‌كه‌ن، ویستى لێبێت سزادانتان دوا ده‌خات و ویستى لێبێت پێشى ده‌خات [ يَقُصُّ الْحَقَّ ] هه‌ر خوای گه‌وره‌یه كه حه‌قتان بۆ ڕوون ئه‌كاته‌وه‌و بۆتان باس ده‌كات [ وَهُوَ خَيْرُ الْفَاصِلِينَ (٥٧) ] وه هه‌ر خوای گه‌وره باشترین خوایه كه بڕیار ئه‌دات له نێوان حه‌ق و باتڵ وه لێكیان جیا ده‌كاته‌وه.