وَعَلَی
الَّذِیْنَ
هَادُوْا
حَرَّمْنَا
كُلَّ
ذِیْ
ظُفُرٍ ۚ
وَمِنَ
الْبَقَرِ
وَالْغَنَمِ
حَرَّمْنَا
عَلَیْهِمْ
شُحُوْمَهُمَاۤ
اِلَّا
مَا
حَمَلَتْ
ظُهُوْرُهُمَاۤ
اَوِ
الْحَوَایَاۤ
اَوْ
مَا
اخْتَلَطَ
بِعَظْمٍ ؕ
ذٰلِكَ
جَزَیْنٰهُمْ
بِبَغْیِهِمْ ۖؗ
وَاِنَّا
لَصٰدِقُوْنَ
۟
{ئەو شتانەی كە جولەكە لەسەر خۆیانیان حەرام كرد}
[ وَعَلَى الَّذِينَ هَادُوا حَرَّمْنَا كُلَّ ذِي ظُفُرٍ ] وه له‌سه‌ر جووله‌كه‌مان حه‌رام كرد هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه نینۆكی هه‌بێ به‌مه‌رجێك نینۆكى په‌نجه‌كانی پێیان لێك جیانهكرابێتهوهو نێوانی نه‌بێ ئه‌وانه‌یان لێ حه‌رام بووه وه‌كو حوشتر و نه‌عامه‌و قازو مراوی، كه جووله‌كه خۆیان له‌سه‌ر خۆیانیان حه‌رام كردبوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه په‌نجه‌كانی پێیان لێك جیا بووبێته‌وه ئه‌یانخوارد وه‌كو مریشك و باڵنده‌كان [ وَمِنَ الْبَقَرِ وَالْغَنَمِ حَرَّمْنَا عَلَيْهِمْ شُحُومَهُمَا ] وه له مانگا‌و مه‌ڕو بزنیش به‌زو چه‌وریه‌كانمان لێ حه‌رام كردبوون [ إِلَّا مَا حَمَلَتْ ظُهُورُهُمَا أَوِ الْحَوَايَا أَوْ مَا اخْتَلَطَ بِعَظْمٍ ] ته‌نها ئه‌و چه‌وریانه‌ی كه به‌پشتی ئاژه‌ڵه‌كانه‌وه بێ یاخود ئه‌وه‌ی كه بهڕیخۆڵهكانهوه بێ یان ئه‌وه‌ى كه به ئێسقانه‌وه بێ ئه‌مانه‌یان بۆ حه‌ڵاڵ بوو جگه له‌وه چه‌وری تری ئاژه‌ڵیان لێ حه‌رام بوو ئه‌وه‌ی كه بهگورچیلهو به‌و شتانه‌وه بێ هه‌موویان لێ حه‌رام بوو، به‌ڵام جوله‌كه ده‌چوون به‌زو چه‌وریان ده‌توانده‌وه‌و پاشان ده‌یانفرۆشت خواى گه‌وره‌یش نه‌فره‌تى لێ‌كردن، چونكه هه‌رشتێك حه‌رام بكات نرخه‌كه‌یشى حه‌رام ده‌كات و كڕین و فرۆشتنیشى حه‌رامه [ ذَلِكَ جَزَيْنَاهُمْ بِبَغْيِهِمْ ] ئه‌مه بۆچی خوای گه‌وره له‌سه‌ریان حه‌رامی كرد؟ به‌هۆی زوڵم و سته‌می خۆیان كه خۆیان له‌سه‌ر خۆیانیان حه‌رام كردبوو [ وَإِنَّا لَصَادِقُونَ (١٤٦) ] وه ئێمه ڕاستگۆین له‌م هه‌واڵانه‌دا، یان دادپه‌روه‌رین له‌م بڕیارانه‌دا