وَكَذٰلِكَ
زَیَّنَ
لِكَثِیْرٍ
مِّنَ
الْمُشْرِكِیْنَ
قَتْلَ
اَوْلَادِهِمْ
شُرَكَآؤُهُمْ
لِیُرْدُوْهُمْ
وَلِیَلْبِسُوْا
عَلَیْهِمْ
دِیْنَهُمْ ؕ
وَلَوْ
شَآءَ
اللّٰهُ
مَا
فَعَلُوْهُ
فَذَرْهُمْ
وَمَا
یَفْتَرُوْنَ
۟
[ وَكَذَلِكَ زَيَّنَ لِكَثِيرٍ مِنَ الْمُشْرِكِينَ قَتْلَ أَوْلَادِهِمْ شُرَكَاؤُهُمْ ] وه به‌م شێوازه شه‌یتانه‌كان كوشتنی زۆرێك له مناڵی موشریكانیان ڕازاندبۆوه‌و جوان كردبوو بۆیان كه كوڕیان ئه‌كوشت له ترسی برسێتی و فه‌قیریداو كچیشیان ئه‌كوشت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه گه‌وره نه‌بن و به‌شوویان نه‌ده‌ن چونكه ئه‌بێته مایه‌ی شه‌رمه‌زاری بۆیان [ لِيُرْدُوهُمْ وَلِيَلْبِسُوا عَلَيْهِمْ دِينَهُمْ ] بۆ ئه‌وه‌ی كه به‌هیلاكیان بده‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه ئه‌كه‌ن وه دینه‌كه‌شیان لێیان تێكدابوو [ وَلَوْ شَاءَ اللَّهُ مَا فَعَلُوهُ ] وه ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره ویستی لێ بوایه ویستی كه‌ونی ئه‌وه ئه‌و شته‌یان نه‌ئه‌كرد [ فَذَرْهُمْ وَمَا يَفْتَرُونَ (١٣٧) ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - لێیانگه‌ڕێ و وازیان لێ بێنه ئه‌و بوهتان و درۆیانه‌ی كه بۆ خوای گه‌وره‌ی ئه‌كه‌ن خوای گه‌وره خۆی سزایان ئه‌دات و زه‌ره‌رو زیان به تۆ ناگه‌یه‌نن.