وَجَعَلُوْا
لِلّٰهِ
مِمَّا
ذَرَاَ
مِنَ
الْحَرْثِ
وَالْاَنْعَامِ
نَصِیْبًا
فَقَالُوْا
هٰذَا
لِلّٰهِ
بِزَعْمِهِمْ
وَهٰذَا
لِشُرَكَآىِٕنَا ۚ
فَمَا
كَانَ
لِشُرَكَآىِٕهِمْ
فَلَا
یَصِلُ
اِلَی
اللّٰهِ ۚ
وَمَا
كَانَ
لِلّٰهِ
فَهُوَ
یَصِلُ
اِلٰی
شُرَكَآىِٕهِمْ ؕ
سَآءَ
مَا
یَحْكُمُوْنَ
۟
[ وَجَعَلُوا لِلَّهِ مِمَّا ذَرَأَ مِنَ الْحَرْثِ وَالْأَنْعَامِ نَصِيبًا ] كافرانی قوڕه‌یش به گومانی خۆیان به‌شیان بۆ خوای گه‌وره دانابوو له‌وه‌ى كه دروستى كردووه له كێڵگه‌و زه‌رعات و ئاژه‌ڵ [ فَقَالُوا هَذَا لِلَّهِ بِزَعْمِهِمْ ] به گومانی خۆیان ئه‌یانووت: ئه‌م ئاژه‌ڵانه یان ئه‌م زه‌رعاته تایبه‌ته به‌خوای گه‌وره [ وَهَذَا لِشُرَكَائِنَا ] ئه‌مانه‌ی تریشیان دائه‌نا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كردبوویان به شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره یان بۆ ئه‌وانه‌ی كه خزمه‌تی بت و شته‌كانیان ئه‌كرد [ فَمَا كَانَ لِشُرَكَائِهِمْ فَلَا يَصِلُ إِلَى اللَّهِ ] ئه‌وه‌ی كه بۆ بته‌كان دایان نابوو نه‌ئه‌گه‌یشت به خوای گه‌وره واته خوای گه‌وره لێیان وه‌رناگرێ، یاخود هه‌ر نه‌ئه‌گه‌یشت به خوای گه‌وره واته هه‌موویان بۆ بته‌كانیان سه‌رف ئه‌كرد یان بۆ سه‌ده‌نه‌و خزمه‌تكاری بته‌كان سه‌رف ئه‌كرد [ وَمَا كَانَ لِلَّهِ فَهُوَ يَصِلُ إِلَى شُرَكَائِهِمْ ] به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆ خوایان دانابوو دواتر كه ئه‌وه نه‌مایه ئه‌میشیان هه‌ر بۆ بته‌كانی خۆیان و بۆ سه‌ده‌نه‌و خزمه‌تكاری بته‌كانیان سه‌رف ئه‌كردو ئه‌یانووت: خوای گه‌وره پێویستی به‌مه نیه [ سَاءَ مَا يَحْكُمُونَ (١٣٦) ] به‌ڕاستی ئه‌مه خراپترین بڕیاره كه ئه‌یده‌ن كه فه‌زڵی خواكان و بته‌كانی خۆیان ئه‌ده‌ن به‌سه‌ر خوای گه‌وره‌دا له كاتێكدا خواى گه‌وره په‌روه‌ردگارو خاوهندارو هه‌ڵسوڕێنه‌رى هه‌موو بوونه‌وه‌ره