وَیَوْمَ
یَحْشُرُهُمْ
جَمِیْعًا ۚ
یٰمَعْشَرَ
الْجِنِّ
قَدِ
اسْتَكْثَرْتُمْ
مِّنَ
الْاِنْسِ ۚ
وَقَالَ
اَوْلِیٰٓؤُهُمْ
مِّنَ
الْاِنْسِ
رَبَّنَا
اسْتَمْتَعَ
بَعْضُنَا
بِبَعْضٍ
وَّبَلَغْنَاۤ
اَجَلَنَا
الَّذِیْۤ
اَجَّلْتَ
لَنَا ؕ
قَالَ
النَّارُ
مَثْوٰىكُمْ
خٰلِدِیْنَ
فِیْهَاۤ
اِلَّا
مَا
شَآءَ
اللّٰهُ ؕ
اِنَّ
رَبَّكَ
حَكِیْمٌ
عَلِیْمٌ
۟
[ وَيَوْمَ يَحْشُرُهُمْ جَمِيعًا يَا مَعْشَرَ الْجِنِّ قَدِ اسْتَكْثَرْتُمْ مِنَ الْإِنْسِ ] له ڕۆژی قیامه‌ت خوای گه‌وره مرۆڤ و جنی هه‌ر هه‌موویان كۆ ئه‌كاته‌وه‌و ئه‌فه‌رمێت: ئه‌ی گرۆی جنی ئێوه زۆرێك له مرۆڤه‌كانتان گومڕا كرد تا بوون به شوێنكه‌وته‌ی ئێوه [ وَقَالَ أَوْلِيَاؤُهُمْ مِنَ الْإِنْسِ ] وه دۆستانی جنیه‌كان له مرۆڤه‌كان ئه‌ڵێن [ رَبَّنَا اسْتَمْتَعَ بَعْضُنَا بِبَعْضٍ ] ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئێمه هه‌ندێكمان تام و چێژ‌و له‌زه‌تمان كرد له هه‌ندێكمان، جنیه‌كان تام و چێژ‌و له‌زه‌تیان كردووه له مرۆڤه‌كان به‌وه‌ی كه شوێنیان كه‌وتوونه وه گوێڕایه‌ڵیان كردوون، وه مرۆڤه‌كانیش تام و چێژ‌و له‌زه‌تیان كردووه له جنیه‌كان به‌وه‌ی كه تاوانیان بۆ ڕازاندونه‌ته‌وه‌و جوان كردووه‌و ئاسان كردووه، یاخود فاڵچییه‌كان شتیان له جنی و شه‌یتانه‌كان وه‌رگرتووه [ وَبَلَغْنَا أَجَلَنَا الَّذِي أَجَّلْتَ لَنَا ] وه گه‌یشتین به‌و كاته دیاریكراوه‌ی كه بۆمانت دیاری كردبوو كه مردنه، یان ڕۆژی قیامه‌ته [ قَالَ النَّارُ مَثْوَاكُمْ خَالِدِينَ فِيهَا إِلَّا مَا شَاءَ اللَّهُ ] خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: ئاگری دۆزه‌خ شوێنی مانه‌وه‌ی هه‌مووتانه‌و به‌نه‌مری تیایدا ئه‌مێننه‌وه مه‌گه‌ر كه‌سانێك كه خوای گه‌وره ویستی لێ بێت له ئاگری دۆزه‌خ ده‌ریان بكات كه تاوانبارانی ئه‌هلی ته‌وحیدن له باوه‌ڕداران كه به شه‌فاعه‌تى پێغه‌مبه‌ران و فریشته‌كان و شه‌هیدان و باوه‌ڕداران و منداڵى موسڵمانان ده‌رده‌چن [ إِنَّ رَبَّكَ حَكِيمٌ عَلِيمٌ (١٢٨) ] به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارت زۆر كاربه‌جێ و زانایه.