اَفَغَیْرَ
اللّٰهِ
اَبْتَغِیْ
حَكَمًا
وَّهُوَ
الَّذِیْۤ
اَنْزَلَ
اِلَیْكُمُ
الْكِتٰبَ
مُفَصَّلًا ؕ
وَالَّذِیْنَ
اٰتَیْنٰهُمُ
الْكِتٰبَ
یَعْلَمُوْنَ
اَنَّهٗ
مُنَزَّلٌ
مِّنْ
رَّبِّكَ
بِالْحَقِّ
فَلَا
تَكُوْنَنَّ
مِنَ
الْمُمْتَرِیْنَ
۟
{ئەهلی كتاب دەزانن قورئان حەقە}
[ أَفَغَيْرَ اللَّهِ أَبْتَغِي حَكَمًا ] كاتێ داوایان له پێغه‌مبه‌ر كرد- صلى الله عليه وسلم - حه‌كه‌م و ناوبژیوان و دادوه‌رێك بخاته نێوان خۆی و كافرانه‌وه، خوای گه‌وره فه‌رمووی: پێیان بڵێ ئایا له غه‌یری خوای گه‌وره ئه‌تانه‌وێ من كه‌سێكی تر بكه‌م به حه‌كه‌م و دادوه‌ر له كاتێكدا دادوه‌رترین دادوه‌ر خوای گه‌وره‌یه [ وَهُوَ الَّذِي أَنْزَلَ إِلَيْكُمُ الْكِتَابَ مُفَصَّلًا ] وه خوای گه‌وره ئه‌و كتابه‌ی به‌درێژی و ڕوونكراوی بۆ ئێوه دابه‌زاندووه [ وَالَّذِينَ آتَيْنَاهُمُ الْكِتَابَ يَعْلَمُونَ أَنَّهُ مُنَزَّلٌ مِنْ رَبِّكَ بِالْحَقِّ ] وه ئه‌وانه‌یشی كه كتابمان پێ به‌خشیون له ئه‌هلی كتاب له جوله‌كه‌و گاور ئه‌زانن كه قورئان له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه دابه‌زیوه به‌حه‌ق چونكه له كتابه‌كانیاندا ئه‌م موژده‌یه دراوه [ فَلَا تَكُونَنَّ مِنَ الْمُمْتَرِينَ (١١٤) ] وه تۆ له‌و كه‌سانه مه‌به كه گومانت هه‌بێ