وَكَذٰلِكَ
جَعَلْنَا
لِكُلِّ
نَبِیٍّ
عَدُوًّا
شَیٰطِیْنَ
الْاِنْسِ
وَالْجِنِّ
یُوْحِیْ
بَعْضُهُمْ
اِلٰی
بَعْضٍ
زُخْرُفَ
الْقَوْلِ
غُرُوْرًا ؕ
وَلَوْ
شَآءَ
رَبُّكَ
مَا
فَعَلُوْهُ
فَذَرْهُمْ
وَمَا
یَفْتَرُوْنَ
۟
{سەرجەم پێغەمبەران دوژمنیان هەبووە}
[ وَكَذَلِكَ جَعَلْنَا لِكُلِّ نَبِيٍّ عَدُوًّا ] به‌م شێوازه بۆ هه‌موو پێغه‌مبه‌ران ئێمه دوژمنمان داناوه كه دوژمنیان هه‌بووه له كافران كه دژایه‌تیان كردوون بۆیه ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - به‌ڵاته‌وه ئاسایى بێت [ شَيَاطِينَ الْإِنْسِ وَالْجِنِّ يُوحِي بَعْضُهُمْ إِلَى بَعْضٍ ] دوژمنه‌كانیان له شه‌یتانی مرۆڤ (فاڵچی و جادووگه‌رو سه‌رانی كافران) و شه‌یتانی جنین ئه‌مانه دوژمنی پێغه‌مبه‌ران بوونه كه هه‌ندێك له شه‌یتانه جنیه‌كان وه‌سوه‌سه ئه‌خه‌نه دڵی شه‌یتانه مرۆڤه‌كانه‌وه، وه‌حی لێره واته: وه‌سوه‌سه [ زُخْرُفَ الْقَوْلِ غُرُورًا ] قسه‌كانیان بۆ ئه‌ڕازێننه‌وه‌و بۆیان جوان ئه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه پێی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێن و له خشته‌یان ئه‌به‌ن [ وَلَوْ شَاءَ رَبُّكَ مَا فَعَلُوهُ ] ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره ویستی لێ بوایه ئیشی وایان نه‌ئه‌كرد [ فَذَرْهُمْ وَمَا يَفْتَرُونَ (١١٢) ] تۆ لێیان بگه‌ڕێ و وازیان لێ بێنه چی بوهتان و درۆ هه‌ڵبه‌ستنێك ئه‌كه‌ن با بیكه‌ن زه‌ره‌رو زیانی ته‌نها بۆ خۆیانه