وَاَقْسَمُوْا
بِاللّٰهِ
جَهْدَ
اَیْمَانِهِمْ
لَىِٕنْ
جَآءَتْهُمْ
اٰیَةٌ
لَّیُؤْمِنُنَّ
بِهَا ؕ
قُلْ
اِنَّمَا
الْاٰیٰتُ
عِنْدَ
اللّٰهِ
وَمَا
یُشْعِرُكُمْ ۙ
اَنَّهَاۤ
اِذَا
جَآءَتْ
لَا
یُؤْمِنُوْنَ
۟
[ وَأَقْسَمُوا بِاللَّهِ جَهْدَ أَيْمَانِهِمْ ] وه هاوبه‌شبڕیارده‌ران سوێندیان خوارد به خوای گه‌وره ئه‌وپه‌ڕی سوێند خواردن [ لَئِنْ جَاءَتْهُمْ آيَةٌ لَيُؤْمِنُنَّ بِهَا ] وتیان: ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - ئه‌گه‌ر یه‌ك موعجیزه‌مان بۆ بێنی به‌چاو خۆمان بیبینین ئه‌وا ئیمانت پێ ئه‌هێنین [ قُلْ إِنَّمَا الْآيَاتُ عِنْدَ اللَّهِ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - بڵێ: هه‌رچی موعجیزه هه‌یه ئه‌وه‌ی كه ئێوه پێشنیاری ئه‌كه‌ن و داوای ئه‌كه‌ن لای خوای گه‌وره‌یه‌و به‌ده‌ست خوای گه‌وره‌یه، كه ئه‌وان مه‌به‌ستیان كوفر‌و عینادى بوو نه‌ك هیدایه‌ت وه‌رگرتن و باوه‌ڕهێنان [ وَمَا يُشْعِرُكُمْ أَنَّهَا إِذَا جَاءَتْ لَا يُؤْمِنُونَ (١٠٩) ] وه ئێوه ئه‌ی باوه‌ڕداران نازانن ئه‌مانه ئه‌گه‌ر موعجیزه‌یشیان بۆ بێت ئیمان ناهێنن بۆیه سوور مه‌بن له‌سه‌ر ئیمان هێنانی ئه‌وان