وَلَا
تَسُبُّوا
الَّذِیْنَ
یَدْعُوْنَ
مِنْ
دُوْنِ
اللّٰهِ
فَیَسُبُّوا
اللّٰهَ
عَدْوًا
بِغَیْرِ
عِلْمٍ ؕ
كَذٰلِكَ
زَیَّنَّا
لِكُلِّ
اُمَّةٍ
عَمَلَهُمْ ۪
ثُمَّ
اِلٰی
رَبِّهِمْ
مَّرْجِعُهُمْ
فَیُنَبِّئُهُمْ
بِمَا
كَانُوْا
یَعْمَلُوْنَ
۟
{جوێن نەدان بە خوای كافران}
[ وَلَا تَسُبُّوا الَّذِينَ يَدْعُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ فَيَسُبُّوا اللَّهَ عَدْوًا بِغَيْرِ عِلْمٍ ] ئه‌ی موسڵمانان ئێوه نه‌كه‌ن جوێن به خوای كافران بده‌ن چونكه ئه‌وانیش به‌بێ زانیارى و به نه‌زانی جوێن به خوای گه‌وره ئه‌ده‌ن، مه‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵك جوێن به خوای گه‌وره بدات، ئه‌و كه‌سه‌ى ببێته هۆى ئه‌وه‌ى جوێن به خواى گه‌وره بدرێت و كوفر بكرێت تاوانێكی یه‌كجار گه‌وره‌ی ئه‌نجام داوه، (له‌م ئایه‌ته‌وه ئه‌و بنچینه‌یه وه‌رگیراوه كه: ره‌تكردنه‌وه‌ى خراپه‌كارى و زیان پێش هێنانى سودو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانه) [ كَذَلِكَ زَيَّنَّا لِكُلِّ أُمَّةٍ عَمَلَهُمْ ] به‌م شێوازه بۆ هه‌موو ئوممه‌تێك كرده‌وه‌كانیان بۆ ده‌رازێنینه‌وه‌و له‌به‌رچاویان جوانمان كردووه [ ثُمَّ إِلَى رَبِّهِمْ مَرْجِعُهُمْ ] به‌ڵام پاشان گه‌ڕانه‌وه‌یان ته‌نها بۆ لای خوای گه‌وره‌یه [ فَيُنَبِّئُهُمْ بِمَا كَانُوا يَعْمَلُونَ (١٠٨) ] هه‌واڵیان پێ ئه‌دات له‌و كرده‌وانه‌ی كه له دونیادا ئه‌نجامیان داوه‌و كردوویانه