لَا
تُدْرِكُهُ
الْاَبْصَارُ ؗ
وَهُوَ
یُدْرِكُ
الْاَبْصَارَ ۚ
وَهُوَ
اللَّطِیْفُ
الْخَبِیْرُ
۟
[ لَا تُدْرِكُهُ الْأَبْصَارُ ] چاوه‌كان ناتوانن خوای گه‌وره ببینن له دونیادا به‌ڵام له قیامه‌تدا باوه‌ڕداران خوای گه‌وره ئه‌بینن [ وُجُوهٌ يَوْمَئِذٍ نَاضِرَةٌ (٢٢) إِلَى رَبِّهَا نَاظِرَةٌ (٢٣) ] (الْقِيَامَة) واته: كۆمه‌ڵێك ڕوو گه‌شاوه‌و پڕشنگداره له ڕۆژی قیامه‌ت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌ماشای خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن وه فه‌رمووده‌كانیش موته‌واتیرن كه هیچ گومانێكی تیا نیه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئیمانداران له ڕۆژی قیامه‌ت، وه له به‌هه‌شتدا خوای گه‌وره ئه‌بینن [ وَهُوَ يُدْرِكُ الْأَبْصَارَ ] به‌ڵام خوای گه‌وره هه‌موو چاوه‌كان ئه‌بینێ وه حه‌قیقه‌تی ئه‌زانێ وه ئاگای لێیه‌و هیچ شتێك له خوای گه‌وره ناشاردرێته‌وه [ وَهُوَ اللَّطِيفُ الْخَبِيرُ (١٠٣) ] وه خوای گه‌وره زۆر نه‌رمونیانه به به‌نده‌كانی، یان هه‌ست به نهێنیه‌كان ده‌كات به ئاسانی، وه زانیاریه‌كی زۆر وردی هه‌یه