وَجَعَلُوْا
لِلّٰهِ
شُرَكَآءَ
الْجِنَّ
وَخَلَقَهُمْ
وَخَرَقُوْا
لَهٗ
بَنِیْنَ
وَبَنٰتٍ
بِغَیْرِ
عِلْمٍ ؕ
سُبْحٰنَهٗ
وَتَعٰلٰی
عَمَّا
یَصِفُوْنَ
۟۠
{خوای گەورە بێ هاوەڵ و بێ شەریكە}
[ وَجَعَلُوا لِلَّهِ شُرَكَاءَ الْجِنَّ ] له‌ناو مرۆڤدا كه‌سانێك هه‌ن كه جنیان كردووه به شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره‌و عیباده‌تیان ده‌كه‌ن و به‌گه‌وره‌یان ده‌زانن، یان گوێڕایه‌ڵى جنیان كردووه له په‌رستنى بته‌كانیان [ وَخَلَقَهُمْ ] له كاتێك كه ئه‌زانن خوای گه‌وره ئه‌وانی دروست كردووه نه‌ك جنیه‌كان ئه‌وانی دروست كردبێ ئه‌ی بۆ ئهیانكهنه شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره [ وَخَرَقُوا لَهُ بَنِينَ وَبَنَاتٍ بِغَيْرِ عِلْمٍ ] موشریكان ئه‌یانووت: مه‌لائیكه‌ت كچی خوایه، گاوره‌كان ئه‌یانووت: عیسى كوڕی خوایه، جووله‌كه ئه‌یانووت: عوزێر كوڕی خوایه، كوڕ‌و كچیان بۆ خوای گه‌وره بڕیار ئه‌داو درۆیان هه‌ڵئه‌به‌ست به‌بێ ئه‌وه‌ی كه زانیاریان هه‌بێ به‌ڵكو له نه‌زانى و نه‌فامى¬یانه‌وه بوو [ سُبْحَانَهُ وَتَعَالَى عَمَّا يَصِفُونَ (١٠٠) ] پاك و مونه‌ززه‌هی و به‌رزو بڵندی بۆ خوای گه‌وره، خوای گه‌وره زۆر له‌وه پاك و مونه‌ززه‌هو به‌رزو بڵندتره له‌و قسه پووچه‌ڵانه‌ی كه ئه‌وان ئه‌یكه‌ن كه كوڕ‌و كچ ئه‌ده‌نه پاڵ خوای گه‌وره، خوای گه‌وره پێویستی پێی نیه