اِنَّ
الَّذِیْنَ
قَالُوْا
رَبُّنَا
اللّٰهُ
ثُمَّ
اسْتَقَامُوْا
تَتَنَزَّلُ
عَلَیْهِمُ
الْمَلٰٓىِٕكَةُ
اَلَّا
تَخَافُوْا
وَلَا
تَحْزَنُوْا
وَاَبْشِرُوْا
بِالْجَنَّةِ
الَّتِیْ
كُنْتُمْ
تُوْعَدُوْنَ
۟
{پاداشتى دامه‌زراوان له‌سه‌ر یه‌كخواپه‌رستى}
[ إِنَّ الَّذِينَ قَالُوا رَبُّنَا اللَّهُ ثُمَّ اسْتَقَامُوا ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌لێن په‌روه‌ردگاری ئێمه ته‌نها (الله)یه، پاشان ئیستیقامهیان هه‌یه‌و جێگیر‌و چه‌سپاو و دامه‌زراون له‌سه‌ر یه‌كخواپه‌رستی و كرده‌وه‌ی چاك و جێبه‌جێ كردنی فه‌رزه‌كان [ تَتَنَزَّلُ عَلَيْهِمُ الْمَلَائِكَةُ ] فریشته‌كانی خوای گه‌وره له كاتی گیانكێشان و زیندوو بوونه‌وه‌و ده‌رچوون لهگۆڕو چوونه به‌هه‌شت دائه‌به‌زنه سه‌ریان و پێیان ئه‌لێن: [ أَلَّا تَخَافُوا ] ئێوه مه‌ترسێن ترستان له‌سه‌ر نیه له‌مه‌ودوا ئه‌مین ئه‌بن [ وَلَا تَحْزَنُوا ] وه خه‌فه‌تیش مه‌خۆن له‌وه‌ی كه له دونیا به‌جێتان هێشتووه له سه‌روه‌ت و سامان و منداڵ و خێزان، چونكه خوای گه‌وره باشترتان پێ ئه‌به‌خشێ [ وَأَبْشِرُوا بِالْجَنَّةِ الَّتِي كُنْتُمْ تُوعَدُونَ (٣٠) ] وه موژده بێ لێتان به‌و به‌هه‌شته‌ی كه ئێوه به‌لێنتان پێ درابوو.