وَمَا
كُنْتُمْ
تَسْتَتِرُوْنَ
اَنْ
یَّشْهَدَ
عَلَیْكُمْ
سَمْعُكُمْ
وَلَاۤ
اَبْصَارُكُمْ
وَلَا
جُلُوْدُكُمْ
وَلٰكِنْ
ظَنَنْتُمْ
اَنَّ
اللّٰهَ
لَا
یَعْلَمُ
كَثِیْرًا
مِّمَّا
تَعْمَلُوْنَ
۟
[ وَمَا كُنْتُمْ تَسْتَتِرُونَ أَنْ يَشْهَدَ عَلَيْكُمْ سَمْعُكُمْ وَلَا أَبْصَارُكُمْ وَلَا جُلُودُكُمْ ] دوو پیاو له قوڕه‌یش و زاوایه‌كیان له سه‌قیف، یان دوو پیاو له سه‌قیف و زاوایه‌كیان له قوڕه‌یش له مالێكدا قسه‌یان ده‌كرد، یه‌كێكیان وتی: ئایا خوای گه‌وره قسه‌ی ئێمه ده‌بیستێت؟ ئه‌وی تریان وتی: ئه‌گه‌ر ده‌نگ به‌رز بكه‌ینه‌وه ده‌یبیستێت و ده‌نگ به‌رز نه‌كه‌ینه‌وه نایبیستێت، ئه‌وی تریان وتی: ئه‌گه‌ر هه‌ندێكی ببسیتێت ئه‌وا هه‌مووی ده‌بیستێت، خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند: ئێوه كاتێك كه كرده‌وه‌ی خراپتان ئه‌كرد نه‌تانده‌شارده‌وه له ئه‌ندامه‌كانی له‌شتان و نه‌تانئه‌زانی كه چاو و گوێ و پێسته‌تان شایه‌تیتان له‌سه‌ر ئه‌دات [ وَلَكِنْ ظَنَنْتُمْ أَنَّ اللَّهَ لَا يَعْلَمُ كَثِيرًا مِمَّا تَعْمَلُونَ (٢٢) ] وه وا گومانتان ئه‌برد كه زۆرێك له‌وه‌ی كه ئێوه ئه‌یزانن خوای گه‌وره نایزانێت و زانیاری پێ نیه.