وَقَالُوْا
لِجُلُوْدِهِمْ
لِمَ
شَهِدْتُّمْ
عَلَیْنَا ؕ
قَالُوْۤا
اَنْطَقَنَا
اللّٰهُ
الَّذِیْۤ
اَنْطَقَ
كُلَّ
شَیْءٍ
وَّهُوَ
خَلَقَكُمْ
اَوَّلَ
مَرَّةٍ
وَّاِلَیْهِ
تُرْجَعُوْنَ
۟
[ وَقَالُوا لِجُلُودِهِمْ لِمَ شَهِدْتُمْ عَلَيْنَا ] ئه‌وانیش لۆمه‌ی پێسته‌یان ده‌كه‌ن و پێی ده‌لێن بۆچی شایه‌تیتان له‌سه‌ر داین!؟ [ قَالُوا أَنْطَقَنَا اللَّهُ الَّذِي أَنْطَقَ كُلَّ شَيْءٍ ] ئه‌وانیش ئه‌لێن: ئه‌و خوایه‌ی كه هه‌موو شتێكی هێناوه‌ته قسه ئێمه‌شی هێناوه‌ته قسه‌كردن، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - رۆژێك پێكه‌نی و فه‌رمووی: ئایا ناپرسن بۆ پێكه‌نیم؟ هاوه‌ڵان وتیان ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - بۆ پێكه‌نیت؟ فه‌رمووی: (سه‌رسام بووم به مشتومڕی به‌نده له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره له رۆژی قیامه‌ت، به‌نده به خوای گه‌وره ده‌لێت: ئه‌ی په‌روه‌ردگار تۆ به‌لێنت پێ نه‌دام كه سته‌مم لێنه‌كه‌یت؟ خوای گه‌وره ده‌فه‌رمێت: به‌ڵێ، به‌نده ده‌لێت: ده‌ی من رازی نابم جگه له خۆم كه‌سی تر شایه‌تیم له‌سه‌ر بدات، خوای گه‌وره ده‌فه‌رمێت: ئایا من و فریشته به‌رێزه نوسه‌ره‌كان به‌س نین كه شایه‌ت بین؟ به‌نده چه‌ند جارێك قسه‌كه‌ی دووباره ده‌كاته‌وه‌و ده‌لێت: رازی نابم به هیچ شایه‌تێك جگه له خۆم، خوای گه‌وره مۆر ده‌دات له‌سه‌ر زمانی و ئه‌ندامه‌كانی له‌شی دێنه قسه‌و شایه‌تی له‌سه‌ر ده‌ده‌ن له‌سه‌ر كرده‌وه‌كانی، ئه‌میش ده‌لێت ده‌ی دوور بن و تیابچن خۆ من له پێناو ئێوه مشتومڕم ده‌كرد) [ وَهُوَ خَلَقَكُمْ أَوَّلَ مَرَّةٍ وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ (٢١) ] وه هه‌ر خوای گه‌وره‌یه كه سه‌ره‌تا ئێوه‌ی دروست كرد وه هه‌ر بۆ لای ئه‌ویش ئه‌گه‌ڕێنه‌وه.