فَاِنْ
اَعْرَضُوْا
فَقُلْ
اَنْذَرْتُكُمْ
صٰعِقَةً
مِّثْلَ
صٰعِقَةِ
عَادٍ
وَّثَمُوْدَ
۟ؕ
[ فَإِنْ أَعْرَضُوا فَقُلْ أَنْذَرْتُكُمْ صَاعِقَةً مِثْلَ صَاعِقَةِ عَادٍ وَثَمُودَ (١٣) ] وه ئه‌گه‌ر پشتیان كرد له گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره ئه‌وه ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - به كافران بلێ: ئه‌وه من ئێوه‌م ترساندو ئاگادارم كردنه‌وه به مردن و سزایه‌ك وه‌كو ئه‌و سزایه‌ی كه بۆ سه‌ر قه‌ومی (عادو ثهمود) هات، دوای ئه‌وه‌ی (ئیمامی حه‌مزه) موسڵمان بوو قوڕه‌یش بینیان موسڵمانان رۆژ به رۆژ زیاد ده‌كه‌ن رۆژێك كۆبوونه‌وه‌و وتیان بزانن كامتان شاره‌زاترین كه‌سه له جادووگه‌ری و فاڵچێتی و شیعر، بابچێت بۆ لای محمد‌و - صلی الله علیه وسلم - قسه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات و بزانێت چی ده‌وێت، ئه‌م پیاوه كۆمهڵمانی په‌رش و بڵاو كردووه، وه كارمانی پارچه پارچه كردووه، وه ره‌خنه له دینه‌كه‌مان ده‌گرێت، وتیان كه‌س شیاوتر نیه بۆ ئه‌م كاره له (عوتبه‌ی كوڕی ره‌بیعه) وتیان ئه‌ی (باوكی وه‌لید) بڕۆ بۆ لای محمد و قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكه، (عوتبه) رۆیشت بۆ لای پێغه‌مبه‌ری خوا‌و - صلی الله علیه وسلم - پێی وت: ئه‌ی محمد تۆ باشتری یان عبدالله¬ی باوكت؟ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - بێده‌نگ بوو، پاشان وتی: تۆ باشتری یان (عبدالمطلب) ی باپیرت؟ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - بێده‌نگ بوو، وتی ئه‌گه‌ر ده‌لێیت ئه‌وان باشتر بوونه له من، ئه‌وان هه‌موویان ئه‌م خوایانه‌یان په‌رستووه كه تۆ ئێستا ره‌خنه‌یان لێده‌گریت، وه ئه‌گه‌ر ده‌لێیت من باشترم له‌وان ئه‌وا قسه بكه بزانین چی ده‌لێیت، سوێند به خوا هیچ ئاژهلێكمان نه‌بینیوه له تۆ شومتر بێت بۆ قه‌ومه‌كه‌ت، كۆمهڵمانت په‌رش و بڵاو كرد، كارمانت پارچه پارچه كرد، ره‌خنه‌ت له دینمان گرت، له‌ناو عه‌ره‌ب ئابڕوت بردین، تا ده‌لێن له‌ناو قوڕه‌یش جادووگه‌رو فاڵچی په‌یدا بووه، سوێند به خوا چاوه‌ڕوانی هیچ شتێك نین ته‌نها وه‌كو قیژه‌ی ئافره‌تی دووگیان نه‌بێت كه هه‌ندێكمان به شمشێر بكه‌وینه گیان هه‌ندێكمان تا كۆتاییمان پێ دێت، ئه‌ی برازای خۆم ئه‌گه‌ر تۆ به‌م دینه‌ت مه‌به‌ستت كۆكردنه‌وه‌ی سه‌روه‌ت و سامانه ئه‌وا ئه‌وه‌نده پاره‌ت بۆ كۆده‌كه‌ینه‌وه تا ده‌تكه‌ین به ده‌وڵه‌مه‌ندترین كه‌سی قوڕه‌یش، وه ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت ئافره‌ته كام ئافره‌ته‌ی قوڕه‌یشت ده‌وێت له جیاتی یه‌ك ژن ده ژنت بۆ دێنین، وه ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت ده‌سه‌ڵاته ئه‌وا ده‌تكه‌ین به گه‌وره‌ی هه‌موومان و به‌بێ تۆ هیچ بڕیارێك ناده‌ین، وه ئه‌گه‌ر تێكچوویته ئه‌وا پزیشكت بۆ دێنین و هه‌موو ماڵمان ده‌به‌خشین تا چاره‌سه‌رت بكات، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: ئه‌ی باوكی وه‌لید ته‌واو بوویت؟ وتی: به‌ڵێ، فه‌رمووی: ده‌ی گوێم بۆ بگره، وتی باشه، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - سه‌ره‌تای ئه‌م سوره‌ته‌ی خوێنده‌وه تا ئه‌م ئایه‌ته، (عوتبه)یش گوێی گرتبوو، وتی: به‌سه به‌سه جگه له‌مه هیچ قسه‌ی ترت نیه؟ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: نه‌خێر، (عوتبه) گه‌ڕایه‌وه هه‌ندێك له قوڕه‌یش وتیان سوێند ده‌خۆین به خوا (عوتبه) رووی گۆڕاوه، كاتێك دانیشت وتیان: ئه‌ی (عوتبه) چیت پێیه‌و وه‌ڵامی چی بوو؟ وتی: ئه‌وه‌ی ئێوه مه‌به‌ستتانه هه‌مووم پێوت، وتیان: وه‌ڵامی دایته‌وه؟ وتی: نه‌خێر، سوێند به‌خوا هیچ شتێك تێنه‌گه‌یشتم ته‌نها ئه‌وه‌نده نه‌بێت كه هه‌ڕه‌شه‌ی لێ‌كردن به‌سزایه‌كی وه‌كو سزای قه‌ومی (عادو سه‌مود)، وتیان: هاوار بۆ خۆت به عه‌ره‌بی قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردوویت و لێی تێنهگهیشتویت!؟ وتی: سوێند به خوا له‌وه زیاتر تێنه‌گه‌یشتووم، به‌ڵام سوێند به خوا من قسه‌یه‌كم بیست له‌ته‌مه‌نمدا قسه‌ی وام نه‌بیستووه، سوێند به خوا نه سیحر‌و جادوو بوو، نه فاڵچێتی بوو، نه شیعر بوو، ئه‌ی قوڕه‌یش به‌قسه‌ی من بكه‌ن و وازی لێبێنن، سوێند به خوا ئه‌وه‌ی من بیستم له داهاتوودا هه‌واڵ و ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌گه‌ر عه‌ره‌ب زاڵ بن به‌سه‌ریدا ئه‌وا پێویست به ئێوه ناكات، وه ئه‌گه‌ر ئه‌و زاڵ بێت به‌سه‌ر عه‌ره‌بدا ئه‌وا موڵكی ئه‌و موڵكی ئێوه‌یه‌و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتی ئێوه‌یه‌و ئێوه به‌خته‌وه‌رترین و سوودمه‌ندترین خه‌ڵكی ده‌بن پێی، وتیان سوێند به خوا ئه‌ی (باوكی وه‌لید) به قسه‌كانی جادوو سیحری لێكردوویت، وتی: ئه‌مه بۆچونی منه‌و ئێوه‌یش ئاره‌زووی خۆتانه.